شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دانانی وێنەی ٣٦٠ پلە لە فەیس بووك

چۆنێتی گرتن و دانانی وێنەی ٣٦٠ پلە و بڵاوکردنەوەی لە فەیس بووك.
وێنەی ٣٦٠ پلە ڕێگەت پێدەدات چەند گۆشەیەکی جیاواز بخەیتە ڕوو، هەندێك جار کە فەیس بووك بەکاردێنیت وێنە دەبینیت بە سوڕانی مۆبایلەکەت گۆشەکانی تری وێنەکە دەبینیت، بەم جۆرە وێنانە دەڵێن وێنەی ٣٦٠ پلە ،بۆ ئەوەی بتوانیت وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ٣٦٠ پلە تۆماربکەیت پێویستت بە کامێرەی تایبەتمەند دەبێت هەر وەك Ricoh Theta S, Giroptic 360 Cam, Samsung Gear 360, LG 360 Cam, IC Realtech ALLie, 360Fly, Panono کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێن.

مۆبایلەکەت باشترین هەڵبژاردنە
بۆ ئەوەی وێنەی ٣٦٠ پلە تۆماربکەیت باشترین هەڵبژاردن بەکارهێنانی مۆبایلەکەتە.
* بەکارهێنەرانی ئەپڵ
دەتوانیت وێنەی پانۆراما panorama تۆماربکەیت لە ئامێرەکانی iPhone 4S یان iPad mini 2 یان iPad Pro یان iPad Air یان نوێتر.

* بەکارهێنەرانی سامسۆنگ
وێنەی پانۆراما تۆماربکە لە ڕێگای Surround یان Panorama لە ئامێرەکانی Samsung Galaxy S5 و Note 3 یان نوێتر.

* بۆ بەکارهێنەرانی تری ئەندرۆید دەتوانن کامێرای سەرەکی بەکاربێنن یانبەرنامەکانی وەك Google Camera،  Cardboard و Google Street View بەکاربێنن.


وە بۆ بڵاوکردنەوەی وەكو هەر وێنەیەکی ئاسایی لە فەیس بووك بڵاوی بکەرەوە.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە