شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دابەزاندنی سناپ چات لە کۆمپیوتەر

چۆنێتی دابەزاندن و کارپێکردنی سناپ چات لە ویندۆس کۆمپیوتەر

تا ئێستا سناپ چات بە فەرمی بەردەست نیە بۆ ویندۆس بەڵام بەشێوازی جۆراوجۆرد دەتوانیت کار بە بەرنامەی سناپ چات بکەیت هەروەك چۆن لە مۆبایل بەکاری دێنیت.

بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناتوانیت سناپ چات بەکاربێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بەڵام لە ڕێگای دامەزراندنی سیستەمی ئەندرۆیدی وەهمیەوە دەتوانیت بەرنامەی سناپ چات بەکاربێنیت لەسەر ویندۆس کۆمپیوتەرەکەت.


چەندین سیستەمی وەهمی ئەندرۆید هەن کە دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە بەکاری بێنیت و بەرنامەکانی تری ئەندرۆیدیش کارپێبکەیت کە باشترینیان بریتین لە Andy, MEmu, Bluestacks من MEmu بەکاردێنم چونکە پێویست ناکات ئامێرەکەت خاوەندی تایبەتمەندی بەرز بێت.
کلیك لە داگرتن بکە و بیکەرەوە بە چەند کلیكێك دادەمزرێت پاشان هەژماری gmail بەرێ و بەرنامەی سناپ چات دابگرە یاخود ڕاستەوخۆ لە کۆمپیوتەرەکەتەوە بەرنامەی سناپ چات .apk دابگرە و بە دوو کلیك ڕاستەوخۆ لە MEmu دادەمەزێت.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+
تۆ لە دواین بابەتی


خەندەکانشاردنەوە