شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دامەزراندنی بەرنامە قەدەغەکراوەکان لە ویندۆس ١٠

مایکرۆسۆفت بە مەبەستی پارێزگاریکردن ڕێگری لە دامەزراندنی هەندێك بەرنامە دەکات لە ویندۆس ١٠، چارەسەرکردنی This App Has Been Blocked For Your Protection لە ویندۆس ١٠

ئەگەر بەکاربەری ویندۆس ١٠یت لەوانەیە لەکاتی دابەزاندنی نەرمەکاڵا دوچارەی ئەوە بوبیتەوە کە نەتوانیت نەرمەکاڵاکە دابمەزرێنیت بەم ڕێگایە دەتوانیت چارەسەری بکەیت و سەرجم بەرنامەکان دابمەزرێنیت ...

١- چارەسەری Your PC's settings only let it install verified apps from the Store
وەك لە چەپی وێنەکەی سەرەوەدا دیارە، کاتێك نەرمەکاڵایەك لە وێبگەڕەکەتەوە دادەگریت ئەگەری ئەوەی هەیە پارێزراو نەبێت و فایلی زیان بەخشی پێوەبێت، بەڵام ئەگەر دڵنیایت لەوەی پارێزراوە ئەوە کلیكی ڕاست لە نەرمەکاڵاکە بکە و بڕۆ Properties بکەرەوە.
دواتر لە بەشی Security بۆکسی Unblock چالاك بکە و Ok بکە، دواتر نەرمەکاڵاکە دابمەزرێنە.


بەرنامەی قورئانی پیرۆز دابگرە

٢- چارەسەری This App Has Been Blocked For Your Protection
لەلای ڕاستی وێنەکە دەردەکەوێت کە ئەم نەرمەکاڵایە بلۆكکراوە و ناتوانیت دایبمەزرێنیت، بەم ڕێگایە دەتوانیت چارەسەری بکەیت.
لە گەڕانی کۆرتانادا بنووسە Local Security Policy و بیکەرەوە، پاشان بەشەکانی Local Policy << Security Options بکەرەوە و دواتر دوو کلیك لە User Account Control: Run all administrators in Admin Approvol Mode بکە، پاشان Disabled هەڵبژێرە و Ok بکە، بەڵام بیرت بێت دوای دامەزراندنی نەرمەکاڵاکە Enable بکەرەوە تا پارێزراو بیت لەبەرنامەی زیان بەخش.



ئەگەر دڵنیا نیت لە پارێزراوی نەرمەکاڵاکە ئەوە ئەم کارانە ئەنجام مەدە و نەرمەکاڵاکە دامەمەزرێنە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت، دەتوانیت لێرە پشکنین بۆ نەرمەکاڵاکان بکەیت پێش ئەوەی دایان بگریت


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە