شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

٥ باشترین بەرنامەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بۆ ئوبونتو

داگرتنی ٥ باشترین بەرنامەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بۆ لینوکس-ئوبونتو.
بەکارهێنەرانی ویندۆس چەندین بەرنامەی بەهێزی دەستکاریکردنیان هەیە هەروەك AfterEffect, Adobe Premiere, Sony Vegas بەڵام کاتێك ڕوودەکەنە سیستەمی لینوکس بەسەرجەم دابەشکراوەکانیەوە دووچاری کێشەی نەبوونی بەرنامەی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندی بەهێز دەبنەوە، بۆیە لەم بابەتەدا پێنج لە باشترین بەرنامەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆتان بۆ دادەنێم کەدەتوانن وەك جێگرەوەیەکی بەرنامەکانی ویندۆس بەکاریبێنن.

Lightworks
بەرنامەیەکی بەهێزی سەرچاوە کراوەیە و بۆ کاسانی سەرەتایی و لێهاتوو گونجاوە کاری لەسەر بکات و بۆ زیاتر لە سیستەمێك بەردەستە: ویندۆس، ماك، لینوکس(بەخۆڕایی).



Kdenlive program
بەرنامەیەکی سەرچاوەکراوەیە و چەندین ئامڕازی سەرەتایی لەخۆدەگرێت و بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەکاردێت هەروەك بڕین و دەستکاریکردنی زیاتر لە ڤیدیۆیەك لە یەك کاتدا.
دامەزراندن لە ڕێگای تێرمیناڵ
sudo add-apt-repository ppa:kdenlive/kdenlive-stable
sudo apt-get update
sudo apt-get install kdenlive

openshot
ئەمیش بەرنامەیکی باشی دەستکاریکردنە و بۆ سیستەمەکانی ویندۆس، ماك و لینوکس بەردەستە.
داگرتن لە ڕێگای تێرمیناڵ
sudo add-apt-repository ppa:openshot.developers/ppa
sudo apt-get update
sudo apt-get install openshot-qt

Flowblade
ئەمیش یەکێکە لەباشترین بەرنامەکانی دەستکاریکردن و سادە و ساکارە لە ڕووی بەکارهێنانەوە و پشتگیری دەستکاریکردنی زیاتر لە ڤیدیۆیەك دەکات لەهەمان کاتدا.



Blender
بەرنامەیەکی بەهێزی پێشکەوتووە و جێگرەوەیەکی باشی بەرنامەکانی Cinema 4D و AfterEffectە، کەتیایدا دەتوانیت نموونەی سێ دووری دورستبکەیت...
داگرتن لەڕێگای تێرمیناڵ
sudo apt-get install blender

ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە