شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

کۆرسی پڕۆگرام داڕێژی ANDROID + IOS

کۆرسێکی دروستکردنی بەرنامە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

ئەم کۆرسە باس لە دروستکردنی بەرنامەیەك دەکات بۆ هەردوو سیسیتەمی ئەندرۆید + ئای ئۆ ئێس، و دەتوانیت لێوەی فێربیت، کۆرسەکە بە خۆڕاییە و تەنها پێویستی بە دروستکردنی هەژمارێك هەیە.

لەکۆرسەکەدا سەرتا باس لە دروستکردنی و دیزاینکردنی  دیزاین و UI و لۆگۆی بەرنامەکە و دەکرێت بەبەکارهێنانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ کە پێك هاتووە لە ٥ فێرکاری، پاشان بەجیا فێرکاری دامەزراندنی Android Studio بۆ ئەندرۆید و Xcode بۆ ئای ئۆ ئێس ی تێدایە، وە دواتریش هەنگاوەکانی دورستکردنی بەرنامەکەی تیایە و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو فایلانەی کە بە فۆتۆشۆپ دروستکراون. ژمارەی فێرکاریەکان بۆ هەرسیستەمێکیان دەگاتە ١٢ فێرکاری.

بۆ دەستپێکردن بەم کۆرسە پێویستە سەردانی پێگەی www.designcoder.io بکەیت و ئیمێڵەکەت بنووسیت و کلیك لە Start the course بکەیت.
پاشان سەردانی ئەو ئیمێڵە بکە کە نووسیوتە بۆ دڵنیاکردنەوە و زانینی وشەی نهێنی ئەکاونتەکەت، پەیامێكت بۆ هاتوە و کلیك لە Take me to the course بکە.

لەسەرەتادا تەنها فێرکاری تایبەت بە دیزاین کردن لە ڕێگای فۆتۆشۆپەوە بەردەستە و بۆیە پێویست بە پەلەکردن ناکات لە سەیری کۆرسەکەدا، دوای چەند ڕۆژێك ڕێگات پێدەدرێت کە سەیری تەواوی کۆرسەکە بکەیت.
کلیك لە Download project files بکە بۆ داگرتنی ئەو پەڕگانەی کە لە کۆرسەکەدا بەکارهاتوون.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە