شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

گەڕانەوەی فایلە سڕاوەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید

ئێستا بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانیت فایلە سڕاوەکان بگەڕێنیتەوە لە (ئەندرۆید، ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد)ەوە.
پڕۆگرامی Wondershare Dr.fone بەردەستە بۆ گەڕانەوەی فایلی سڕاوە لەهەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەویش لە ڕێگای Android Data Recovery بۆ ئەندرۆید و iOS Data Recovery بۆ ئای ئۆ ئێس.


تایبەتمەندیەکانی Wondershare Dr.fone
  • ئاسان لە بەکارهێنان و هیچ تەکنیکێکی تیانیە بۆ بەکارهێنان.
  • گەڕانەوەی چەندین جۆری فایل.
  • بینینی فایل و وێنەکان پێش گەڕانەوەیان.
  • پشتگیری ئەم ئامێرانە دەکات iPhone 6s (Plus)/6 (Plus)/5s/5c/4s/4/3GS/3G, iPad ,iPod  بە ئای ئۆ ئێس (٩)شەوە.
  • بۆ ئەندرۆید پشتگیری زیاتر لە ٦٠٠٠ ئامێر دەکات.
  • ئەو فایلانەی دەتوانیت لە ئای ئۆ ئێس بیگەڕێنیتەوە Contacts, Messages, Call history, Notes, Photos, Video, Calendar, Reminder, WhatsApp messages, Messenger, Voice memos, Voicemail, Safari's bookmark, App's photos, App's video, App's documents.
  • ئەو فایلانەی دەتوانیت لە ئەندرۆید بیگەڕێنیتەوە بریتیە لە Contacts, Messages, Photos, Video, Audio, WhatsApp, Documents, Call History.
  • بەرنامەکە بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆس.



بەکارهێنانی Wondershare Dr.fone
١- بەرنامەکە بکەرەوە و ئامێرەکەت لە ڕێگای وایەرەوە ڕەپتبکە.

٢- جۆری ئەو فایلانە دیاریبکە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە.

٣- کەمێك چاوەڕێ بکە تا پڕۆسەکە تەواو دەبێت ولیستی ئەو فایلانەت پیشان دەدات کە گەڕێندراوەتەوە.


٤- بە کلیك کردن لە Recover to Computer فایلەکان پاشەکەوت بکە.


تێبینی: ئەو ڕێگایەی سەرەوە بۆ ئای ئۆ ئێسەو بۆ ئەندرۆیدیش هەمان شێوازە.



داگرتن بۆ ویندۆس

داگرتن بۆ ماك

یان داگرتن بۆ ئامێرەکەت 

پەڕەی فەرمی Wondershare Dr.fone


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+