شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

گۆڕینی ڤیدیۆی یوتوب بۆ فایلی دەنگی

چۆنێتی گۆڕێنی ڤیدیۆی یوتوب بۆ MP3 بێ بەکارهێنانی بەرنامە.

یوتوب گەورەترین پێگەی تایبەت بە ڤیدیۆی فێرکاری و میوزیک و یاریە، هەندێكجار لەوانەیە دەنگی ڤیدیۆیەکی یوتوبت پێویست بوبێت، ڤیدیۆکەت داگرتوە و دەنگەکەیت جیاکردۆتەوە، بەڵام ڕێگایەکی ئاسانتر هەیە هەر لەسەر هێڵ ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکە بکە بەدەنگ و بەشێوەی MP3 دایبگرە.

بۆ ئەم مەبەستەش دوو ماڵپەرتان پێدەناسێنم کەڕێگایەوە دەتوانن دەنگی ڤیدیۆکانی یوتوب دابگرن.
١- youtube-mp3.org : خزمەتگوزاریەکی سەرهێڵی ڕاستەخۆیە و ڤیدیۆکانی یوتوب دەگۆڕێت بۆ فایلی mp3. و ڕاستەوخۆ دەتوانرێت فایلەکە دابگیرێت و پێویست بە دروستکردنی هیچ هەژمارێك ناکات.

سەردانی ڤیدیۆی دیاریکراو بکە و بەستەرەکی لەبەربگرەوە Copy Video URL

پاشان بەستەرەکی دابنێ و کلیك لە Convert Video بکە و دواتر Download بکە.

٢- ytmp3.com : ئەمیش بەهەمان شێواز و تایبەتمەندیە و هەمان کار ئەنجام دەدات.
دوای لەبەر گرتنەوەی بەستەری ڤیدیۆکە بەستەرەکەی لە خانەی insert Video Link دابنێ و کلیك لە Convert to mp3 بکە و کەمێك چاوەڕێبکە.
پاشان کلیك لە Download بکە بۆ داگرین بەشێوەی دەنگ.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە