شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەکارهێنانی سکایپ بێ دروستکردنی هەژمار

سکایپ هەمیشە پێویستی بە هەژمار هەبووە بۆ ئەوەی بەکاری بێنیت، مایکرۆسۆفت ئەمەی گۆڕی بە زیادکردنی تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ سکایپ بۆ وێب.
سکایپ لەم دواییەدا تایبەتمەندیەکی سەرنجڕاکێشی زیادکرد، ئەویش ئەوەیە کە ڕێگە بە هەموو کەسێك دەدات کە سکایپ بەکاربێنن بێ ئەوەی هەژمار دروستبکەن.


کاتێك سکایپ بێ هەژمار بەکاردێنیت سەرجەم گفتوگۆکان لە بەستەرێکی تایبەتیدا جێگیردەکرێت کە دەتوانیت بڵاویبکەیتەوە تاکو کەسانی تر بەشداربن لە گفتوگۆکەدا.
ئەم تایبەتمەندیە ڕیگە دەدات لەماوی ٢٤ کاتژمێردا ٣٠٠ کەس گفتوگۆبکەن لە ڕێگای نوسینەوە، وە زیاتر لە ٢٥ کەس بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی.


چۆنێتی بەکارهێنان
سەردانی Skype.com بکە و کلیك لە Start a conversation بکە.

دواتر ناوێك بنووسە و Start a conversation بکە.

دواتر دەتوانیت کلیك لە Copy link بکەیت لەبەشی دەستەچەپ بۆ لەبەرگرتنەوەی بەستەری گفتوگۆکە  و بینێریت بۆ ئەو کەسانەی کە دەتەوێت گفتوگۆ پێکەوە ئەنجام بدەن . کەسانی بەرامبەر تەنها کردنەوەی بەستەرەکە و گرتەکردن لە Join conversation لەسەرە، دواتر بە ئاسانی دەتوانیت بیروڕا ئاڵوگۆڕبکەن چ لە ڕێگای کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان تابلێت بێت دەتوانن پێکەوە کۆببنەوە.



 لە ئینستاگرام شوێنمان کەوە



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە