شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

خۆت لە ئینتەرنێت بسڕەوە

ئینتەرنێت شوێنێکی جوان و باشە لەهەمان کاتدا ناشرین و خراپ، بۆیە سەیرنیە ئەگەر بتەوێت ئینتەرنێت بەجێبێڵیت بەڵام ڕێگایەکی ئاسان نیە تا ئێستا.
گەشەپێدەرانی سوید Wille Dahlbo و Linus Unnebäck هەڵساون بەدروستکردنی Deseat.me، کە ڕێگایەکت پێشکەش دەکات کە زانیاریەکانت لە ئینتەرنێت بسڕیتەوە.


ئەوەی پێویستە لەسەرت بچیتە ژوورەوە بە هەژماری گۆگڵەکەت، پڕۆگرامەکە پشکنین ئەنجامدەدات بۆ هەر هەژمار و خزمەتگوزاریەك کە دروستتکردوە بەو هەژماری گۆگڵە. پاشان هاوشێوەی ئەم لیستە پیشانت دەدات.

بۆ هەر تۆڕێك یان هەژمارێك کە بتەوێت بیسڕیتەوە کلیك لە add to delete queue بکە . بۆ هەر هەژمارێك بەستەری سڕینەوەت پێدەدات کە بە چەند کلیکێك دەتوانیت بیسڕیتەوە.


پێویستە هەژمار و خزمەتگوزاریەکانی کە دەتەوێت بیسڕیتەوە لەسەر هەژماری گۆگڵ-جیمەیڵ دروستکرابێت تا بتوانیت سوود لەم ڕێگایە ببینیت.





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە