شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

ڕێكخستن و گونجاندنی وێنەی پڕۆفایل لەگەڵ کەڤەری فەیس بووك

چۆنێتی دانان و ڕێکخستنی وێنەی کەڤەر لەگەڵ وێنەی پڕۆفایل لە فەیس بووك
چەندین ڕێگا و شێواز هەیە بۆ ڕازاندنەوەی هەژماری فەیس بووكەکەت یەکێك لەوانە گونجاندنی وێنەی کەڤەر و پڕۆفایلە لەگەڵ یەکتری کە شێوەیەکی جوان دەبەخشێت بە فەیس بووكەکەت. لەم بابەتە ئاشناتان دەکەم بە دوو وێبسایت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.



١- هەنگاوەکانی گونجاندنی وێنەی کەڤەر و پڕۆفایل
ا- سەردانی trickedouttimeline بکە.
ب- دوای کردنەوەی سایتەکە کەمێك وەرە خوارەوە و کلیك لە Merge Profile & Cover Photo بکە.

پ- پاشان Choose File بکە و وێنەیەك دیاری بکە و کلیك لە Upload بکە.

ج- بەو شێوەیەی دەتەوێت وێنەکە دابنێ و Done بکە.

د- پاشان هەردوو وێنەی کەڤەر و پڕۆفایل دابگرە و لە فەیس بووك دایبنێ.


لەوانەیە ئارەزووی بینینی "چۆنێتی داگرتنی ڤیدیۆی فەیس بووك" بکەیت


٢- هەنگاوەکانی گونجاندنی وێنەی کەڤەر و پڕۆفایل
ا- سەردانی timelinecoverbanner بکە.
ب- کلیك لە Start Designing Facebook Cover بکە.

پ- پاشان کلیك لە Start with blank background بکە.

ج- کلیك لە Upload Background بکە بۆ بارکردنی وێنەیەك پاشان بەویستی خۆت دەتوانیت دەستکاری بکەیت و هەر نووسین یان وێنەی ترت بوێت زیادی بکەیت . دواتر کلیك لە Next Step بکەن.

لەوانەیە ئارەزووی بینینی "چۆنێتی گۆڕینی ناوی فەیسبووك لە هەرکاتێکدابێت" بکەیت


د- کلیك لە Download profile pic , Download cover بکە بۆ داگرتنی هەردوو وێنەی پڕۆفایل و کەڤەر.


ئەمە چۆنێتی دانان و ڕێکخستنی وێنەی کەڤەر لەگەڵ وێنەی پڕۆفایلی فەیس بووك بووك، هەنگاوەکان سادەن بەڵام دیمەنێکی جوان دەبەخشیت بە فەیس بووكەکەت، سەرنجی خۆت دەرببڕە لە ڕێگای نووسینی کۆمێنتەوە⬐.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام  یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە