شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دامەزراندنی سیستەمی ئوبونتو لەسەر ویندۆس

داگرتن و دامەزراندنی سیستەمی ئوبونتو لەسەر سیستەمی ویندۆس.

ئوبونتو (Ubuntu) سیستەمێکی کارپێکردن (operating system)ی پێشکەوتووە،‌ کە بە ھاوکاریی بەکارھێنەران، لەسەر بنەمای (گنو/لینوکس) پێک ھاتووە. ئەم سیستەمە باشترین و نوێترین نەرمەکاڵاکانی دنیای سەرچاوەکراوەی لەخۆ گرتووە کە بۆ کۆمپیوتەرە ھەڵگرتەنییەکان، کۆمپیوتەرە ڕوومێزییەکان desktops کۆمپیوتەرە راژەکارییەکان Servers بێوێنەیە.

چەندین ڕێگا هەیە بۆ دامەزراندنی سیستەمی ئوبونتو لەسەر ویندۆس ئەویش بەبەکارهێنانی بەرنامەکانی VMware Workstation، virtualbox...، لەم وانەیە و وانەکانی داهاتوو کار لەسەر بەرنامەی VMware Workstation دەکەین، بۆ دابەزاندنی وەشانی ١٢ی ئەم بەرنامەیە پێویستە ویندۆسی ٦٤bit بەکاربێنیت ئەگەر ٣٢bit بەکاردێنیت ئەوا وەشانی نزمتری ئەم بەرنامەیە بەکاربێنە.


دوای داگرتن و دابەزاندنی بەرنامەکە، ئوبونتو وەشانی ١٤.٠٤ دابگرە جۆری ٣٢bit ، جۆری ٦٤bit، یان وەشانی تر دابگرە لە خوارەوە، سیستەمەکە لە فایلی ISO دایە و پێویست ناکات دەستکاری بکەیت، بۆ دامەزراندنی سەیری ڤیدیۆکە بکە.







بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە