شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چەند ڕێگایەك بۆ گرتنی وێنەی شاشە لە ویندۆس ١٠

چەند ڕێگایەك بۆ وێنەگرتنی شاشە لە ویندۆس ١٠ (کۆمپیوتەر، تابلێت، مۆبایل)

وێنەگرتنی شاشە لە ویندۆس ١٠ ئاسانە و چەندین ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی لەسەر ئامێرە جیاوازەکان. بەم ڕێگایانەی خوارەوە دەتوانیت وێنەی شاشە بگریت لە هەردوو ویندۆس ١٠ و ٨.١ لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیوتەر، یابلێت، مۆبایل.


١- لە ڕێگای دوگمەی PrtScn لەسەر گیبۆرد
ئەم ڕیگایە بۆ کۆمپیوتەر و تابلێت ئەگەر کیبۆردی پێوەبێت بەردەستە و تیایدا بە دوو شێوە دەتوانیت وێنەی شاشەکەت بگریت.

ئـ- لەسەر کیبۆردەکەت ئەگەر دەستبنێیت بە دوگمەی PrtScn ئەوا ڕاستەوخۆ وێنەیەکی شاشەکەت بۆ دەگرێت بەڵام پیشانی نادات بۆ ئەوەی وێنەکە ببینیت و پاشەکەوتی بکەیت بەرنامەی پەینت-Paint بکەرەوە و کلیك لە Paste بکە.

بـ- Windows + PrtScn
لەسەر کیبۆرد ئەگەر هەردوو دوگمەی ویندۆس(لۆگۆی ویندۆس) و PrtScn بکەیت ڕاستەوخۆ وێنەی شاشەکەت دەگریت بە تەواوی و وێنەکە پاشەکەوت دەبێت لە Pictures\Screenshots یان دەتوانیت لە ڕێگای بەرنامەی Photos ەوە بیبینیت.


٢- بەکارهێنانی Snipping Tool
لە گەڕان یان کۆرتانا بنوسە Snipping Tool و بیکەرەوە، چەند هەڵبژاردنێکت دەداتێ بۆ وێنەگرتنی شاشەکەت لەوانە دیاریکردن بە ویستی خۆت، دیاری کردنی پەنجەرە و تەواوی شاشەکە، هەروەها بە ویستی خۆت شوێنی پاشەکەوتکردنی دیاری دەکەیت.


٣- وێنەگرتنی شاشە لە تابلێت
سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕێگایانەی کە لەسەرەوە باسکراون بەردەستن بۆ تابلێتی ویندۆس بەڵام زۆر گونجاو نیە بۆ ئامێرێكی لەمس، ڕێگایەکی تر هەیە بۆ ئەم جۆرە ئامێرانە ئەویش لەڕیاگی دوگمە ڕەقەکاڵاوە ئەویش بەداگرتنی هەردوو دوگمەی (لۆگۆی ویندۆس + دوگمەی سەوت کەمکردن)

٤- لە ڕیگای Share Charm
لەسەر کیبۆرد دوگمەی ویندۆس + h دابگرە و وێنەی شاشەکەت بگرە و هاوبەشی پێ بکە بە پێی ئەو بەرنامانەی کەهەتە.


٥- وێنەگرتنی شاشە لە ویندۆس فۆن
لە ویندۆس فۆن ٨.١ و ١٠ دەتوانیت بە داگرتنی هەردوو دوگمەی (گوژاندنەوە + سەوت زیادکردن) وێنەی شاشەکەت بگریت. بەڵام لە ویندۆس ٨ بە داگرتنی هەردوو دوگمەی (ستارت+کوژاندنەوە) وێنەی شاشە دەگیرێت.




سەردانی بەشی ویندۆس ١٠ بکە بۆ بینینی بابەتی زیاتر لەسەری



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە