شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی تێپەڕاندنی ڕیکلامەکانی AdF.ly

بێزاریت لە ڕیکلامەکانی AdF.ly بەم شێوەیە ڕیکلامەکان تێبپەڕینە و ڕاستەوخۆ بەستەری داواکراو بکەرەوە.
چەندین وێبسایتی ڕیکلامی بازرگانی هەن کە بەکارهێنەرانی ئەو وێبسایتانە دەتوانن بڕێك پارە پەیدا بکەن لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڕیکلامەکان یان وا لە بەکارهێنەرانی تری ئینتەرنێت بکەن سەردانی ئەو وێبسایتە بکەن، یاخود ڕیکلامی کۆمپانیاکانی تر پیشانی بەکارهێنەران بدەن. وێبسایتی AdF.ly لەسەر ئەو بنچینەیە کاردەکات ئەندامانی وێبسایتی AdF.ly دەتوانن بڕێك پارەیان دەستبکەوێت بەگۆڕینی بەستەرێكی دیاریکراو بۆ بەستەرێکی تایبەتی لەسەر دۆمەینی AdF.ly ، هەروەها وێبسایتی AdF.ly پارەی دەستدەکەوێت بە دانانی و پێشاندانی ڕیکلامی کۆمپانیا و لایەنی تر، واتا کاتێك کەسێك بەستەرێکی تایبەتی لەسەر دۆمەینی AdF.ly دەکاتەوە ڕیکلامی ئەو کۆمپانیایانە دەردەچێت و دوای ٥ چرکە دەبێت بەکارهێنەر کلێك لە دوگمەی Skip بکات تاکوو بگات بە بەستەرە دیاریکراوەکە، لەو نێوەندەشدا هەم ئەندامان و هەم دەستەی وێبسایتی AdF.ly سوودیان پێدەگات. 


تێپەڕاندنی ڕیکلامەکانی AdF.ly
ئەم جۆرە ڕیکلامانە بێزارکەرن و هەندێك جاریش ڕیکلامی نەشیاوی تێدایە بۆیە بەم ڕێگایە دەتوانن ئەو ڕێکلامانە تێبپەڕینن و ڕاستەو خۆ بەستەری دیاریکراو بکەنەوە.


AdF.ly Skipper
بۆ تێپەڕاندنی ڕیکلامەکان زیادکراوی AdF.ly Skipper بەکاردێنین بۆ هەردوو وێبگەڕی گۆگڵ کروم و فایەرفۆکس، بە زیادکردنی ئەم زیادکراوانە دەتوانیت سەرجەم ڕیکامەکانی adf.ly, j.gs, q.gs, ay.gy تێبپەڕێنیت و ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی هێچ شتێك بکەیت بەستەری سەرەکی دەکرێتەوە.

بۆ نموونە ئەگەر سەردانی http://adf.ly/1hpCvn بکەیت بێ ئەم زیادکراوانە دەبێت چەند چرکەیەك چاوەڕێ بکەیت ئنجا کلیك لە Skip بکەیت بۆ کردنەوەی ماڵپەری فێرکاری، بەڵام لەگەڵ زیادکراوی AdF.ly Skipper ڕاستەوخۆ ماڵپەری فێرکاری دەکرێتەوە بێ ئەوەی تۆ هیچ بکەیت.


داگرتن
سەردانی پەڕەی تایبەت بە داگرتن بکە بۆ وێبگەڕەکەت و کلیك لە (وێبگەڕ Add to) بکە،  نموونە Add to Chrome.
زیادکردن بۆ گۆگڵ کروم




ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە