شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

٥ ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بلوتوس لە ویندۆس ١٠

ئەگەر کێشەی هەڵنەبوونی بلوتوست هەیە لە ویندۆس ١٠ ئەوە بەم شێوەیە چارەسەری بکە.
بە دەرچوونی دواین وەشانی ویندۆس ١٠ چەندین تایبەتمەندی نوێ و کێشە چارەسەرکران بەڵام هەندێك بەکارهێنەر دووچاری هەڵنەبوونی بلوتوسی کۆمپیوتەرەکەیان بوون، ئەگەر ئەم کێشەیەت هەیە یان هەر کێشەیەکی تر لە بلوتوس لە هەروەشانێکی ویندۆس ١٠ ئەوا بەم ڕێگایانەی خوارەوە چارەسەری بکە.


١- دووبارە دامەزراندنەوەی ئامێرەکانی بلوتوس
ئەگەر کێشەیەکت هەیە لەگەڵ ڕەپت نەبوونی ئامێرێک یان نە ناردنی فایلێك لە ڕێگای بلوتوسەوە بەم شێوەیە چارەسەری بکە.
ا- لیستی ستارت بکەرەوە و بنووسە control panel و بیکەرەوە.
ب- کلیك لە devices and printers بکە.

پ- پاشان کلیکی ڕاست لەو ئامێرە بکە کە کێشەی ڕەپت بوونی هەیە و کلیك لە Remove device بکە.

دوای سڕینەوەی ئامێرەکە دووبارە هەوڵی زیادکردنی بدەرەوە .


٢- ڕێگەدان بە پیشاندانی بلوتوسی ئامێرەکەت
لە شریتی Taskbar کلیك لە وێنۆچکەی بلوتوس بکە و لە بەشی Discovery کلیك لە Allow Bluetooth devices to find this PC بکە بۆ ئەوەی بلوتوسی ئامێرەکەت لە ئامێری تر بدۆزرێتەوە.
یاخود
ا- لیستی ستارت بکەرەوە و بنووسە control panel و بیکەرەوە.
ب- کلیك لە devices and printers بکە.
پ- کلیكی ڕاست لەو ئامێرە بکە کە دەتەوێت ڕەپتبێت و بچۆرە سەر Bluetooth Settings.

ج- پاشان  لە بەشی Discovery کلیك لە Allow Bluetooth devices to find this PC بکە بۆ ئەوەی بلوتوسی ئامێرەکەت لە ئامێری تر بدۆزرێتەوە.



٣- نوێکردنەوەی پێناسی بلوتوس
بە نوێکردنەوەی پێناس-Driverی بلوتوس چەندین کێشە چارەسەر دەبن.
ا- کلیك لە ستارت بکە و بنووسە Device Manage و بیکەرەوە.
ب- کلیکی ڕاست لەسەر وێنۆچکەی بلوتوس بکە و Properties هەڵبژێرە.

پ- پاشان لە بەشی Driver کلیك لە Update Driver, Roll back بکە بۆ نوێکردنەوە.


٤- بەکارهێنانی Troubleshooter
ا- کلیك لە ستارت بکە و بنووسە Troubleshooter و بیکەرەوە.
ب- پاشان کلیك لە Hardware and Sound بکە.
پ- پاشان troubleshooter پشکنین بۆ هەر هەڵەیەك دەکات ئەگەر هەبێت و چارەسەری دەکات.



٥- پشکنین بۆ ڕاژەی بلوتوس ئیشدەکات یاخود نا
ا- لەسەر تەختەکلیل هەردوو دوگمەی Win+R دابگرە بۆ کردنەوەی ڕەن، پاشان بنووسە services.msc و ئینتەر بکە.
ب- لە لیستەکەدا بگەڕێ بۆ Bluetooth Support Service بزانە لە دۆخی ئیشکردندایە یاخود نا.
پ- ئەگەر بێت و لە دۆخی ئیشنەکردندا بوو کلیکی ڕاستی لێ بکەو start هەڵبژێرە بۆ چالاكکردنی.


ئەم پێنج ڕێگایەی سەرەوە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بلوتوسی ویندۆس ١٠، ئەگەر سوودت لێبینیوە بڵاوی بکەرەوە ئەگەریش کێشەیەکی جیاوازترت هەیە بە نووسینی لێدوانێك بیخەرە ڕوو.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە 

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە