شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی گۆڕینی گفتوگۆی وەتس ئەپ بۆ فایلی TXT

دەتەوێت کۆپیەکی نامە و گفتوگۆکانی وەتس ئەپ بپارێزیت و بیگۆڕیت بۆ فایلی TXT؟

وەتس ئەپ گەورەترین خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی نامەیە لە جیهاندا و ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە، ئەگەر تۆ دەتەوێت ئەو گفتوگۆیانەی کردوتن پاشاکەوت بکەیت یان بڵێین کۆپیەکی لای خۆتان پاشەکەوت بکەن بە شێوەی فایکی txt کە دواتر زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بیکەیتەوە لە ڕێگای مۆبایل یان کۆمپیوتەر ئەوا خوێنەری تەواوی بابەتەکە بە.


چۆنێتی گۆڕینی گفتوگۆی وەتس ئەپ بۆ فایلی TXT
١- بەرنامەی وەتس ئەپ بکەرەوە و گرتە لە Settings بکە .

٢- پاشان گرتە لە Chats بکە.

٣- پاشان گرتە لە Chat History بکە و دواتریش لە Email Chat.




٤- پاشان گرتە لەو گفتوگۆیە بکە کەدەتەوێت پاشەکەوتی بکەیت.

٥- دواتر دوو هەڵبژاردنت هەیە ئەگەر دەتەوێت هاوپێچی لەگەڵ بێت ئەوا Attach Media هەڵبژێرە، وە ئەگەریش دەتەوێت هاوپێچی لەگەڵ نەبێت و تەنها نووسینەکان بێت ئەوا Without Media هەڵبژێرە.

٧- بەرنامەی جیمەیڵ Gmail هەڵبژێرە و دواتریش گرتە لە Save Draft بکە.


٨- پاشان بەرنامەی جیمەیڵ بکەرەوە و بچۆرە سەر بەشی draft.

٩- پاشان پەیامەکە بکەرەوە و دەبینیت کە گفتوگۆکە بەشێوەی فایلی txt هاوپێچ کراوە و گرتە لە دوگمە(هێمای)ی داگرتن بکە بۆ پاشەکەوتکردنی لە ئامێرەکەت.

لەکۆتایدا کۆپیەکی گفتوگۆکانت پاشەکەوتکرد و دەتوانیت بە کۆمپیوتەر یان بە ئامێرەکەت لە ڕێگای بەرنامەی ES file explorer یاخود هەر بەرنامەیەکی تر کە توانای کردنەوەی فایلی txt هەبێت بیکەیتەوە و سەرجەم گفتوگۆکان ببینیت.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە