شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

٣ ڕێگا بۆ کردنەوەی چەند فەیس بووكێك لە یەك کاتدا - ئەندرۆید

چۆنێتی کردنەوەی چەند هەژمارێکی فەیس بووك پێکەوە لە ئامێرەکانی ئەندرۆید.
فەیس بووك گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێتە و خەڵکانێکی زۆر ئەم تۆڕە بەکاردێنن، ئەگەر بێت و یەك هەژماری فەیس بووكت هەبێت دەتوانیت بەرنامەی فەیس بووکی ڕەسمی بەکاربێنیت لە ئەندرۆید، بەڵام ئەگەر بێت و زیاتر لە هەژمارێکت هەبێت ئەوا پێویستە لە هەژماری یەکەم دەربچیت و بە هەژماری دووەم بچیتە ژوورەوە، بەڵام چەندین ڕێگا هەیە کە دەتوانیت زیاتر لە دوو فەیس بووك بکەیتەوە بە شێوەیەکی ڕەسمی و نا ڕەسمی هەر وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەم.


١- بە بەکارهێنانی Facebook lite
ئەگەر دەتەوێت دوو فەیس بوك بکەیتەوە پێکەوە و بە ڕیگایەکی ڕەسمی ئەوە باشترین هەڵبژاردن بەکار هێنانی هەردوو بەرنامەی Facebook lite و Facebook ی ڕەسمی فەیس بووكە.
لە بەرنامەی فەیس بووك هەژماری یەکەمت بکەرەوە و لە فەیس بوك لایت هەژماری دووەمت بکەرەوە و چێژ ببینە لە بەکارهێنانی هەردوو هەژمارەکەت لە یەكکاتدا.

٢-  بە بەکارهێنانی بەرنامەی Friendcaster
ئەم بەرنامەیە بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆگای گۆگڵ پلەی بەردەست نیە بۆیە دەبێت لە کۆگایەکی تر دایبگریت لەوانە amazon یا uptodown
بەرنامەکە لە یەكێك لەو دوو کۆگایەی سەرەوە دابگرە یان لە هەرکۆگایەکی تری متمانەپێکراو و دایبمەزرێنە و بیکەرەوە، پاشان گرتە لە دوگمەی login بکە و زانیاریەکانی چوونەژوورەوە بنووسە.

دواتریش گرتە لە دوگمەی settings بکە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوە.
دواتر گرتە لە Accounts بکە.
پاشان گرتە لە add another account بکە بۆ زیادکردنی هەژماری تری فەیس بووك.
بەم شێوەیە بە ئاسانی دەتوانیت هەژمارەکانت بکەیتەوە بە هاوکاری ئەم بەرنامەیە.

٣- بە بەکارهێنانی Parallel Space
یەکێك لەهەرە ئامڕازە سوودبەخشەکانی ئەندرۆید بەرنامەی Parallel Space ە کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات چەند هەژمارێكی تۆڕە جیاوازەکان بکەنەوە پێکەوە.
بەرنامەی Parallel Space بەرنامەیەکی سوود بەخشەو دەتوانیت بەکاری بێنیت بۆ کردنەوەی دوو فەیس بوك یان دوو مەسنجەر یان ... بێ ئەوەی لە هیچێان بچیتە دەرەوە.
سەرەتا بەرنامەکە لە کۆگای گۆگڵ پلەی دابگرە و بیکەرەوە، ڕووکارێکی لەم شێوەیەت دەبێت، بەرنامەی فەیس بووك دیاری بکە و گرتە لە Add to Parallel Space بکە.
پاشان ئەو بەرنامانەت پیشاندەدرێت کە زیادتکردوون بۆ Parallel Space، گرتە لە فەیس بووك بکە و هەژماری دووەمت بکەرەوە لە کاتێكدا بە بەرنامەی ڕەسمی فەیس بووك هەژماری یەکەمت کردۆتەوە.
هەر ئەوە نیە لەگەڵ ٢ سەرجەم تایبەتێتی بەکارهێنەر پارێزراوە و جگەلە فەیس بووك دەتوانن بەکاری بێنن بۆ کردنەوەی دوو هەژماری تۆڕەکانی تر (بەرنامە یان یاری) 


ئەم سێ ڕێگایەی سەرەوە باوترین ڕێگا بوون بۆ کردنەوەی دوو هەژماری فەیس بووك پێکەوە لەگەڵ ئەوشدا دەتوانیت سوود ببینیت لە وێبگەڕی ئامێرەکەت بۆ کردنەوەی هەژماری فەیس بووك، ئەگەر سوودت لەم بابەتە بینیوە بە نووسینی لێدوانێك لە ڕێگای هەژماری جیمەیڵەکەتەوە بەشداری بکە لەگەڵمان.



ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە