شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چارەسەرکردنی چاو سووری لە ویندۆس ١٠

چارەسەرکردنی کێشەی چاو سووری لە وێنەدا لە ڕێگای بەرنامەی وێنە لە ویندۆس ١٠
کاتێك وێنە دەگریت لە ڕێگای ئامێرەکەتەوە لەوانەیە دووچاری حاڵەتی چاو سووری ببیتەوە، چەندین ڕێگا و شێواز هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە یەکێك لەوانەش بەکارهێنانی بەرنامەی وێنە-photosی ویندۆس ١٠یە.


چارەسەرکردنی چاو سووری لە ویندۆس ١٠
١- ئەو وێنەیەی مەبەستتە لە ڕێگای بەرنامەی وێنە-photos بکەرەوە و کلیك لە Edit بکە.

٢- لەبەشی Enhance کلیك لە Enhance your photo بکە بۆئەوەی بە شێوەیەکی خۆیی چاو سووریەکەت بۆ چارەسەر بکات و لەهەمان کاتدا چەند کاریگەریەكیش دەدات بە وێنەکە.
یان کلیك لە Adjust بکە بۆ ئەوەی خۆت کردارەکە بکەیت.



٣- لە Adjus کەمێك وەرە خوارەوە و کلیك لە Red eye بکە، پاشان نیشانەی ماوسەکەت شین دەبێت، کلیك لە بەشە سورەکەی چاو بکە بۆ لابردنی.

بەهیوای چارەسەرکردنی کێشەکەت و سوودبینین لەم بابەتە، هەرکێشەیەکت هەیە دەتوانیت لێرە پرسیاربکەیت

ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە