شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

گەشەپێدانی ویندۆس ١٠

چۆنێتی داڕشتنی پڕۆگرام بۆ ویندۆس ١٠ و بڵاوکردنەوەی لە کۆگای ویندۆس.
وەك دەزانین ڕێژەی بەکارهێنانی ویندۆس ١٠ زۆرە بەڵام کێشەی تاکی کورد نەبوون یان کەمی پڕۆگرامی کوردیە لە کۆگای ویندۆس windows store، بۆیە لەڕێگای ئەم کۆرسەوە هەوڵدەدەین بە شێوەیەکی سادە و سەرەتاییانە ڕوونی بکەینەوە چۆن دەستبکەن بە داڕشتنی پڕۆگرام بۆ خێزانی ویندۆس ١٠ (کۆمپیوتەر، تابلێت، مۆبایل...) و چۆن پڕۆگرامەکەت بڵاو بکەیتەوە لە کۆگای ویندۆس بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی تر بتوانن دایبگرن و سوودی لێببینن.


پێداویستیەکان
١- پێداویستی سەرەکی کەلەم کۆرسەدا بەکاری دێنین بەرنامەی Visual Studio یە کە لەڕێگایەوە دەتوانین پڕۆگرام دروستبکەین بۆ چەندین سیستەمی جیا وەك ویندۆس، ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، هەر وەك لە وانە ڤیدیۆییەکەدا ڕوونکراوەتەوە ئەگەر دەتەوێت پڕۆگرام بۆ ئەو سێ سیستەمە دابڕێژیت Community 2015 یان Professional 2015 دابگرە، وە ئەگەر دەتەوێت تەنها پڕۆگرام بۆ ویندۆس ١٠ دابڕێژیت Visual Studio Express 2015 for Windows 10 دابگرە کەلەم کۆرسەدا بەکاردێت. چۆنێتی داگرتن و دامەزراندنی لە ڤیدیۆکەدا ببینە.

٢- دووەم پێداویستی بریتیە لە کەمێك شارەزایی لە زمانی C# کە بەکاری دێنین لە بەرنامەی ڤیژوەڵ ستۆدیۆ بۆ داڕشتنی پڕۆگرامەکانمان، هەڵبەتا ڤیژوەڵ ستۆدیۆ زمانەکانی تری وەك c++ و Visual Basic و JavaScript ی لەخۆگرتووە و دەتوانیت بەو زمانانەش پڕۆگرام دابڕژیت.




ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە