شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی سڕینەوەی هەژماری یاهوو

چۆنێتی داخستن و سڕینەوەی سەرجەم داتاکانی هەژماری یاهوو .
لێرە و لەوێ دەبیستین کە هەزاران و ملیۆنان هەژماری یاهوو هاكکراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت زانیاری و پۆستی ئەلکترۆنی یاهوو پارێزراو نیە و کەوانەیە لە هەرکاتێكدابێت لەدەستی بدەیت، لەکاتێکدا هاك دەکرێت ئەوە ناگەیەنێت کە ئاسایشی هەژمارەکەت پارێزراو نیە بەڵکو دەگەڕیتەوە بۆ ئاسایشی یاهوو. لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەینەوە کە چؤن هەژمارەکەت بە تەواوی دابخەیت و سەرجەم زانیاریەکانی بسڕیتەوە.


سڕینەوەی هەژماری یاهوو
١- پەڕەی Terminating your Yahoo! Account بکەرەوە.
٢- هەژماری یاهووەکەت بکەرەوە، وشەی نهێنی و پۆستی ئەلکترۆنیەکەت بنووسە.

٣- لە بۆشایی ژێر If so, please confirm your idenitywith your password وشەی نهێنیەکەت بنووسەرەوە، وەلە خوارتریش کۆدی دڵنیاکەرەوەکە وەك خۆی بنووسەرەوە و کلیك لە YES بکە بۆ سڕینەوە.

٤- بۆ سڕینەوەی هەژمارەکەت پێویستە تا ٩٠ ڕۆژ نەیکەیتەوە تاکو لە داتابەیسەکانی یاهوو بسڕیتەوە.


بە سڕینەوەی هەژمارەکەم چی ڕوودەدات؟
پێناسەی چوونەژوورەوەکەت Yahoo! ID دەکرێت لەلایەن کەسێکی ترەوە دووبارە بگیرێتەوە.
سەرجەم زانیاریەکان پۆستی یاهوو Yahoo! Mail و Address Book و هەژماری Flickr (ئەگەر هەبێت) بە وێنەکانیشیەوە دەسڕێتەوە.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە