شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

١٢ ڕێگا بۆ پاراستنی هەژماری فەیس بووك لە هاكکردن

چۆنێتی پاراستنی فەیس بووك لە مەترسی هاكکردن، لەم بابەتەدا کۆمەڵێك ڕیگاتان پێ ئاشنادەکەین تا فەیس بووکەکانتان بپارێزن لە مەترسی هاكکردن.
فەیس بووك گشتگیرترین تۆڕی کۆمەڵایەتیە و زۆرترین هێرش ئەنجامدەدرێت لەلایەن هاكکەرەکانەوە بۆ بەکارهێنەران.


١- وشەی نهێنی بەهێز
وشەیەکی نهێنی بەهێز دابنێ بۆ هەژمارەکەت کەئەم خاڵانەی تێدا جێبەجێ ببێت.
  • کەمتر لە ٨ پیت نەبێت
  • پیتی گەورەی لە خۆ گرتبێت، لە یەک پیت زۆرتر باشترە
  • ژمارەی لە خۆ گرتبێت، لە یەک ژمارە زۆرتر باشترە
  • پیتی و هێمای تایبەتی لە خۆ گرتبێت
  • شێوازی نووسینی پیتەکان تێکەڵاو بێت


نموونەی وشەی نهێنی #>U79y):p^  ، سوود لە وێبچن ببینە بۆ دروستکردنی وشەی نهێنی بەهێز.

٢- پشتڕاستکردنەوە ژمارەی مۆبایل
ژمارەی مۆبایلەکەت پشتڕاستبکەرەوە لە هەژماری فەیس بووكەکەت، ئەمە سوودی دەبێت بۆ ڕێكخستنەوەی وشەی نهێنی یان دانانی وشەی نهێنی نوێ کاتێك وشەنهێنیەکەت لەدەست دەدەیت.

٣- پۆستی ئەلکترۆنی
پۆستێکی ئەلکترۆنی پارێزراو دابنێ بۆ هەژمارەکەت.

پۆستی ئەلکترۆنیەکەت بشارەوە لە هەموو کەسێك و وای لێبکە تەنها خۆت بیبینیت. بۆ شاردنەوەش بڕۆ هەژمارەکەت و کلیك لە about بکە.
٤- چالاكکردنی Login Approvals
ئاسایشی زیاتر بەدەستبێنە بە چالاكکردنی Login Approvals، ئەویش بە ناردنی کۆدی تایبەت بۆ ژمارەی مۆبایلەکەت کاتێك وشەی نهێنی و پۆستی ئەلکترۆنی داخڵدەکەیت. بۆ چالاكکردنی بڕۆ Account Settings > Security.

٥- هێرشی پەڕەی تەزویر
کاتێك بە وێبگەڕ هەژماری فەیس بوكەکەت دەکەیتەوە ئاگاداری بەستەری فەیس بووك بە کە بەستەرە سەرەکیەکەی facebook.com بێت ئنجا هەژمارەکەت بکەرەوە، بەپێچەوانەوە لەوانەیە ببیت بە نێچیری پەڕەی تەزویر.

٦- پچڕانی پەیوەندی لە نێوان ئەو ئامێرانەی پێشتر فەیس بووکت پێکردۆتەوە
لەوانەیە فەیس بووکت بە چەند ئامێرێك کردبێتەوە و بیرت نەبووبێت دایبخەیتەوە و ئامێرەکەت لانەمابێت یان فرۆشتبێتت، ئەوا بەم شێوەیە فەیس بووكەکەت دابخەرەوە، بڕۆ Account Settings > Security page >> Where You're Logged In و کلیك لە End Activity بکە.

٧- Keep Me Logged In چالاك مەکە
لەکاتی کردنەوەی هەژمارەکەت Keep Me Logged In چالاك مەکە. لەوانەیە فەیس بووكەکەت لە شوێنێکی گشتی کردبێتەوە بە چالاكکردنی Keep Me Logged In هەژمارەکەت بە کراوەیی دەمێنێتەوە ئەگەر بێت و خۆت داینەخەیتەوە ئەوا ئەو کەسەی دوای تۆ ئەو ئامێرە بەکاردێنێت دەتوانێت دەستی بگات بە فەیس بووكەکەت.


٨- دژە ڤایرۆس و ئاسایشی ئینتەرنێت
هەندێك بەکارهێنەر کاتێك بەستەرێك دەکەنەوە دووچاری داگرتنی زیانەواڵه دەبنەوە، بۆیە واباشترە ئاسایشێکی باشتر دابینبکەیت بۆ ئامێرەکەت بە دابەزاندنی دژە ڤایرۆسێك یان Internet Security یەك.
٩- وێبگەڕەکەت بپشکنە بۆ پرۆگرامی سیخوڕی
وێبگەڕەکەت بپشکنە لە زیادکراو و پێوەکراوە دامەزراوەکان، لەوانەیە پێوەکراوی زیان بەخش دامەزرابێت بۆ وێبگەڕەکەت. گۆگڵ کروم وێبگەڕێکی بەهێز و پارێزراوە بۆ بەکارهێنەران.

١٠- Keyloggers
هەژمارەکەت لەسەر کۆمپیوتەری تر مەکەرەوە کە گومانی لێدەکەیت، چونکە لەوانەیە پڕۆگرامی سیخوڕی لەسەر دامەزرابێت و سەرجەم ئەو زانیاریانەی داخڵی دەکەیت تیایدا پاشەکەوت ببێت.

١١- Incognito
کاتێك لە شوێنە گشتیەکان دەتەوێت هەژمارەکەت بکەیتەوە وەك ئوتێڵ و کافتریاکان ئەوا وێبگەڕەکەت بە private mode یان Incognito بەکاربێنە، ئەمەش وادەکات مێژوو گەڕانت پاشەکەوت نەبێت.

١٢- هەمیشە بچۆرە دەرەوە
هەمیشە بچۆرە دەرەوە (Logout) لە هەژماری فەیس بووكەکەت 


بەهیوای ئاسایش و پارێزراوی هەژمارەکانتان


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە