شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دانانی کات بۆ کوژاندنەوەی کۆمپیوتەر

بەم ڕێگایە ئەو کاتە دیاری بکە کە دەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت تیایدا بکوژێتەوە!
ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت بۆ ماوەیەکی دیاری کراو کاربکات کاتێك بە جێی دەهێڵیت لە بەجێ هێنانی پڕۆسەیەكدا ئەوا دەتوانیت ئەم ڕێگایە بگریتە بەر، ئەویش بریتیەلە بەکارهێنانی کۆماندێك و کردنی بە قەد بڕ تاکوو بتوانیت بە خێڕاترین ڕێگا ئەنجامی بدەیت.

کۆماندەکە بریتیە لە 
shutdown -s -t ferkari
ferkari بریتیە لە کات بە چرکە واتا ئەگەر بتەوێت دوای کاتژمێرێك کۆمپیوتەرەکەت بکوژێتەوە ئەوا لە بری ferkari بنووسە 3600

لەسەر شاشەکەت desktop کلیکی ڕاست بکە و New > Shortcut هەڵبێرە.


پاشان تیایدا بنووسە shutdown -s -t 3600 بۆ دانانی یەك کاتژمێر بۆ کوژاندەوە
١ کاتژمێر = ٦٠ خولەك و ١خولەك = ٦٠ چرکە

پاشان ناوێك بۆ قەدبڕەکە دابنێ بۆ ئەوەی بیناسیتەوە

هەر کاتێك دوو کلیك لەو قەد بڕە بکەیت کە دروستت کردوە دوای ئەو کاتەی دیاریت کردوە ئامێرەکەت دەکوژێتەوە.

هەر کاتێك بتەوێت دەتوانیت ئەو کاتەی داتناوە بیگۆڕیت ئەویش بە کلیكی ڕاست و هەڵبژاردنی Properties .



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە