شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دوو ڕێگا بۆ وەستاندنی نوێکردنەوە لە ویندۆس ١٠

دوو ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە نوێکردنەوەی خۆکارانە لە ویندۆس ١٠
هەرچەندە نوێکردنەوە شتێکی باشە و گۆڕانکاری و پارێزگاری زیاتر دابین دەکات بۆ ویندۆس بەڵام زۆر کەس بەهۆی خاوی هێڵەکەیان یان هەر هۆکارێکی تر نایانەوێت ئەم نوێکردنەوەیە ئەنجام بدەن، لە ویندۆس ١٠ دا بەشێوەیەکی خۆکارانە نوێکاریەکان دادەگیرێن و دەتوانیت بەم ڕێگایە بیوسەتێنیت.


ڕێگای یەکەم
ئەگەر بەکارهێنەری ویندۆس ١٠ جۆری Professional, Enterprise, Education editionیت دەتوانیت ئەم ڕێگایە بەکاربێنیت.

لەسەر تەختەکلیلەکەت دەستبنێ بە هەردوو دوگمەی Win+R بۆ کردنەوەی ڕەن و تیایدا بنووسە gpedit.msc و ئینتەر بکە.
پاشان بڕۆ بۆ بەشی
 Computer Configuration\Administrative Templates\Windows Components\Windows Update
دواتر دوو کلیك لە Configure Automatic Updates بکە

پاشان ئەم پەنجەرەیەت بۆ دەکرێتەوە و Enabled دیاری بکە و پاشان ئەو هەڵبژاردنە دیاری بکە کە دەتەوێت، ئەتوانیت وەك وێنەکە هەڵبژاردنی ٢ دیاری بکەیت بۆ ئەوەی ئاگادارت بکاتەوە بۆ داگرتن و دامەزراندنی نوێکاریەکان.


ڕێگای دووەم
ئەگەر جۆرەکانی تری ویندۆس بەکاردەهێنیت ئەتوانیت ئەم ڕێگایە تاقیبکەرەوە، بەڵام ئەم ڕێگایە تەنها بۆ تۆڕی Wi-Fi دەبێت.
بچۆ بۆ ئەم ناونیشانە Start > Settings > Network & Internet پاشان کلیك لە Advanced options بکە.
پاشان هەڵبژاردنی Metered connection چالاك بکە.
پێویستە ئەم کردارەیان بۆ سەرجەم ئەو تۆڕی Wi-Fiیانە ئەنجام بدەیت کە کاریان پێ دەکەیت.




لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ئاماژە بە ماڵپەری فێرکاری بکە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+