شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

PITIVI بەهێزترین نەرمەکاڵا بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ

Pitivi نەرمەکاڵایەکی ناسراوە لەنێو بەکارهێنەرانی لینێکسدا، لەڕووی کوالێتی و چالاکی و هەستیاری و زیرەکییەوە زۆر نایابە، کە بەکاردێت بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لە سیستەمە کارپێکردنی لینێکسدا.

نەرمەکاڵایەکی هەستیار و بەهێزە، کەسی شارەزاشی دەوێت تاوەکوو تەواوی ئامرازەکانی تێبگات.
بە سەدەها ئیفێکت و جووڵە و فلتەر و … تێدایە.
زۆربەی ئەو ئامرازانەی کە لە نەرمەکاڵای بەناوبانگی Camtasiaی ویندۆسدا هەن، بوونیان هەیە.


داگرتنی نەرمەکاڵاکە

سەرەتا پێویستە ئامرازی (FlatPak)ت دامەزراندبێت

دامەزراندنی FlatPak بۆ فیدۆرا:

sudo dnf install flatpak


بۆ دیبیان و ئەوانەی کە لەسەریەوە بنیاتنراون:

wget -O – https://sdk.gnome.org/apt/debian/conf/alexl.gpg.key|apt-key add –
پاشان
echo “deb [arch=amd64] https://sdk.gnome.org/apt/debian/ jessie main” > /etc/apt/sources.list.d/flatpak.list
پاشان
sudo apt install apt-transport-https
پاشان
apt update
دواتر
apt install flatpak

بۆ گینتوو

https://github.com/fosero/flatpak-overlay



بۆ ئوبونتو

sudo add-apt-repository ppa:alexlarsson/flatpak
پاشان
sudo apt update
پاشان
sudo apt install flatpak



ئێستا دەست دەکەین بە دامەزراندنی نەرمەکاڵاکە


یەکەم
curl https://git.gnome.org/browse/pitivi/plain/build/flatpak/pitivi-flatpak -Sso pitivi-flatpak

دووەم
chmod +x pitivi-flatpak && ./pitivi-flatpak –use-remote





وەرگیراوە لە T3SO Tutorials | نووسەری بابەت فەرمان تاریق
سەرچاوەی سەرەکی ماڵپه‌ڕی قه‌زوان




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە