شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

داگرتنی یاری و بەرنامە بۆ ویندۆس ١٠

چۆنێتی داگرتنی یاری و بەرنامە بۆ ویندۆس ١٠ !
لە ویندۆس ١٠ دا چەندین گۆڕانکاری گەورە کراوە لە چاو وەشانەکانی تری ویندۆس لەوانەش باشترکردنی کۆگای بەرنامە و یاریەکان و بەستنەوەی سەرجەم ئامێرەکان بەیەکەوە، بۆ نموونە ئەگەر تۆ بەرنامەیەك بۆ ویندۆس ١٠ لە کۆمپیوتەرەکەت بکڕیت یان دایبەزێنیت ئەوا بەهەمان شێواز دەتوانیت بۆ ویندۆس ١٠ی مۆبایل هەمان بەرنامە دابگریت واتا تەنها یەك جار پارە دەدەیت بۆ کڕینی بەرنامە و یاریەکان، لە ئێستادا بەشیکی بەرنامە و یاریەکان پشتگیری ئەم تایبەتمەندیە دەکەن.


"ویندۆس ١٠ باشترین ویندۆس بۆ یاریکردن" ئەمە وتەی مایکرۆسۆفتە و لە ئێستادا کۆگای ویندۆس چەندین یاری بەهێزی تیایە لەوانە Forza Motorsport 6, Killer Instinct, Gears of War:Ultimate Edition for windows 10, Rise of the Tomb Raider وە چەندینی تر بەڕێوەن، بۆ سوود بینین لەم یاری و بەرنامانە کۆگای ویندۆس بەکار بێنە تەنها بە تۆمارکردنی هەژمارێکی مایکرۆسۆفت, ئەگەر نیتە دروستی بکە.


داگرتنی یاری و بەرنامە بۆ ویندۆس ١٠




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە