شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی گەڕانەوەی فایلە پاشەکەوت نەکراوەکانی ئۆفیس

چۆنێتی گەڕانەوەی فایلەکانی Excel, Word, PowerPoint کاتێك بیرمان دەچێت پاشەکەوتی بکەین و فایلەکان دادەخەین.
زۆربەمان کار بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس دەکەین و هەندێك جار بیرمان دەچێت فایلەکە پاشەکەوت بکەین و دایدەخەین بەم ڕێگایە دەتوانیت دووبارە ئەو فایلانە بکەیتەوە کە بیرت چووە پاشەکەوتی بکەیت .


ئێمە هەنگاوەکان لەسەر مایکرۆسۆفت ئۆفس ٢٠١٦ جێ بەجێ دەکەین بەڵام بۆ ئۆفیسەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٣ ڕێگاکان هەیە بەڵام هەنگاوەکان تۆزێك جیاوازە.

بەرنامەی ئۆفیس (وۆرد، ئێکسڵ یان پاوەرپۆینت) بکەرەوە و کلیك لە File بکە.

پاشان کلیك لە Info بکە، دواتر کلیك لە Manage Document بکە.

پاشان کلیك لە Recover Unsaved Documents بکە.

پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە فایلە پاشەکەوت نەکراوەکانی تیایە بە ئاسانی دەتوانیت بیکەیتەوە و پاشەکەوتی بکەیت، کلیك لە open بکە بۆ کردنەوەی.


لە بەرنامەکانی ئۆفیسدا بەشێوەیەکی خۆیی دوای ١٠ خولەك فایلەکان پاشەکەوت دەبێت و بەو شێوەیەی سەرەوە دەتوانیت بکەیتەوە وە دەتوانیت بەم ڕێگایەی خوارەوە ئەو کاتە کەم بکەیتەوە یان زیادی بکەیت بە ویستی خۆت.

گۆڕینی هەڵبژاردنی Auto-Saving
  1. کلیك لە File  بکە و بڕۆ Options


  1. پاشان کلیك لە Save بکە.

لە Save AutoRecover information every 10 minutes ١٠ خولەك بگۆڕە بۆ ئەو کاتەی دەتەوێت، بۆ نموونە تۆ دەتەوێت دوای کردنەوەی بەرنامەی ئۆفیس و کارکردن لەسەر پڕۆژەیەك دوای ٣ خولەك بەشێوەیەکی خۆیی فایلەکەت بۆ پاشەکەوت ببێت بۆ ئەوەی ئەگەرهاتوو لە بیرتکرد خۆت پاشەکەوتی بکەیت بتوانیت بەڕێگای سەرەوە بیگەڕێنیتەوە و لەو شوێنە پاشەکەوتی بکەیت کە مەبەستتە.





لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ئاماژە بە ماڵپەری فێرکاری بکە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە