شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆن دەزانیت کۆمپیوتەرەکەت توانای ئیشپێکردنی یاری هەیە

پێش ئەوەی یاریەك بۆ کۆمپیوتەرەکەت بکڕیت بزانە کۆمپیوتەرەکەت دەتوانێت ئیشی پێ بکات یان نا!
کۆمپیوتەر ئەو ئامێرە فرە فەرمانەی بۆ چەندین کاری جیاواز بەکاردێت لە وانەش یاریکردن، پێش ئەوەی یاریەك بکرێت یان کۆمپیوتەرێکی نوێ بکڕیت بۆ مەبەستی یاری پێویستە دڵنیابیت لەوەی کەئایە کۆمپیوتەرەکەت ئەم یاریە ئیش پێ دەکات یاخود نا بۆ ئەمەش چەندین ڕێگا و سایتی جیاواز هەیە. لێرەدا ئێمە باس لە ڕێگەیەکیا دەکەین ئەویش سوود وەرگرتنە لە سایتی game-debate .


پێش هەموو شتێك پێویستە تایبەتمەندی کۆمپیوتەرەکەی خۆت بزانیت، ئەگەر بتەوێت کۆمپیوتەری نوێ بکڕیت لە فرۆشگاکاندا تایبەتمەندیەکانی نووسراوە، وە ئەگەریش بەکارهێنەری کۆمپیوتەریت بەم ڕێگایە تایبەتمەندیەکانی ڕێکخەر و گرافیك و ڕام بزانە.

  • لەسەر تەختەکلیل دەستبنێ بە هەردوو دوگمەی WIN + R بۆ کردنەوەی Run وە لە ڕەندا بنووسە dxdiag، بەم شێوەیە تایبەتمەندیەکانت بۆ دێنێت

بەشی System : ڕێکخەر و ڕام

بەشی Display : گرافیك


  • دوای ئەوەی تایبەتمەندیەکانت زانیت سایتی game-debate.com بکەرەوە و لە گەڕاندا ناوی ئەو یاریە بنووسە کە دەتەوێت بزانیت ئیش دەکات لەسەر ئامێرەکەت یان نا، بۆ نموونە Grand Theft Auto iv.


  • پاشان یاریەکە هەڵبژێرە


  • دواتر کلیك لە Test my PC بکە


  • پاشان تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەرەکەت دیاری بکە، ئەگەر لاپتۆپە لە بەشی Laptop بەڵێ yes هەلبژێرە،لە Modern Only ئەگەر ئامێرەکەت مۆدیلی نوێیە لە yes هەڵبژێرە، لە Hardware Quality ئاستی ئیشپێکردنەکە دیاری بکە نزمترین یان پێشنیارکراو یاخود any دیاری بکە.


  • لە Processor ڕێکخەری ئامێرەکەت دیاری بکە کە لەبەشی System پیشانی دایت.

  • هەروەها لە Graphics جۆری کارتی شاشەکەت دیاری بکە کە لە بەشی Display پیشانی دایت.
دواتر کلیك لە Proceed بکە.
Processor + Graphics

  • دواتر لە RAM/Memory ڕامی ئامێرەکەت دیاری بکە  کە لەبەشی System پیشانی دایت.

دواتر کلیك لە Check Specs بکە.

  • لە کۆتایدا ئەنجامەکەمان پێدەڵێت کە ئایە دەتوانیت کاربەو یاریە بکەین یاخود نا بەم شێوەیە


لەم ئەنجامەدا دەبینین کە بە گەورەیی نوسراوە Medium واتە دەتوانیت کار بە یاریەکە بکەین بەڵام بە کوالێتی نزم و ڕێکخستنی یاریەکان نزم یان ناوەند بێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نزمی گرافیک- کارتی شاشەی ئامێرەکەمان کە بە ڕەنگی ڕەساسی ئاماژەی پێداوە.


ئەگەر بێت و هەربەشێك لە Processor, Graphics, RAM ڕەنگی سوور بوو واتا ناتوانیت بەو تایبەتمەندیە کار بە یاریەکە بکەیت، وەك ئەم وێنەیە.


وە ئەگەر هەرسێ بەشی Processor, Graphics, RAM ڕەنگی سەوز بوو وە نوسرابوو High ئەوە دەتوانیت بە بەرزترین کوالێتی کار بە یاریەکە بکەیت. 





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە