شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەرزکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ

چۆنێتی بەرزکردنەوە و دابەزاندنی وەشانەکانی ئەندرۆید لەسەر ئامێرکانی سامسۆنگ(مۆبایل، تابلێت).
ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی ئامێری سامسۆنگ(مۆبایل، تابلێت)یت، ئەوە دەتوانیت بەم ڕێگایە ئامێرەکەت نوێبکەیتەوە بۆ دواین وەشانی ئەندرۆید یان دای بەزێنیت بۆ ئەو وەشانەی کە دەتەوێت.

 دواین وەشانی ئەندرۆید بۆ هەر ئامێرێك چەندین گۆڕانکاری تیاکراوە لەوانە لە ڕووی ئاسایش و دیزاین و تایبەتمەندی بەرنامەکان بەڵام لەوانەیە ئەو وەشانە لەسەر ئامێرەکەت خاو بێت یان حەزی پێ نەکەیت، بۆیە دەتوانیت وەشانی ئەندرۆیدەکەی نزم بکەیتەوە بۆ وەشانێکی گونجاو.

  • پێش هەموو شتێك پێویستە بزانیت لە هەر ئامێرێك چەندین جۆری هەیە کە بەپێی وڵاتەکان دروستکراون و جۆری ئامێرەکەی خۆت بزانیت،لەم بابەتەدا ئامێری سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٦ وەردەگرین بۆ نموونە کە ئەم جۆرانەی هەیە و جۆری G920F وەك نموونە وەردەگرین کە زۆر بەی ئەوانەی کوردستانیش ئەم جۆرەن.

Versions: G9200 (Hong Kong), G9208 (China), G9208/SS (China), G9209 (China), G920A (AT&T), G920F (Global), G920FD (Pakistan, Philippines), G920I (LATAM, Singapore, India, Australia), G920S (Korea), G920T (T-Mobile)

چۆن بزانین کام جۆر بەکاردێنین؟
بۆ زانینی جۆری ئامێرەکەت بڕۆ Settings >> About Phone >> Model number.


  • پاشان پێویستە USB Debugging چالاك بکەین بەم شێوەیە: هەر لە About Phone حەوت جار دەست بنێ Build number بۆ ئەوەی Developer Options چالاك بێت، بگەڕێرەوە بۆ شاشەی پێشو و Developer Options بکەرەوە، USB debugging چالاك بکە.



  • ئنجا پێویستە وەشانی گونجاو دابگرین بۆ ئامێرەکەمان، GALAXY S6 (SM-G920F) وەك نموونە وەردەگرین، چەندین سایت هەن کە وەشانی ئەندرۆید بڵاودەکەنەوە بۆ داگرتن، بەڵام لە هەموویان باشتر و فەرمیتر ئەمانەن sammobile ، samsung-firmware ، samsung-updates ، لە هەر سێ سایتەکە دەتوانیت وەشانەکانی ئەندرۆید بە خۆڕایی دابگریت لە هەندێکیانە پێویستت بە دروستکردنی هەژمارێک دەبێت کە ئەویش بە خۆڕاییە.


لەم بابەتەدا سایتی sammobile بەکاردێنین، کلیك بکە بۆ کردنەوەی، لە My model number جۆری مۆبایلەکەت بنووسە کە لەسەرەوە باسمان کرد.

بە کلیك کردن لە وێنۆچکەی گەڕان یان ئینتەرکردن لیستی وەشانەکان بە پێی وڵات دێنێت، باشتر وایە وڵاتێکی عەرەبی هەڵبژێرین ئەگەر زمانی عەرەبیمان مەبەست بێت، Iraq یان Vietnam هەڵبژێرە.

یەکەم هەڵبژاردن بریتیە لە دواین وەشان و دواین گۆڕانکاریەکان لە خۆ دەکرێت، بیکەرەوە، پاشان کلیك لە Regular download پاشان download بکە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی دایبگریت

دوای ئەوە چەند چرکەیەك چاوەڕێ بکە و کلیك لە Download بکە، لەم هەنگاوەدا ئەگەر پێوەکراوی قەدەغەکردنی ڕیکلامت بەکارهێنابێت پێویستە ناچالاکی بکەیت تا دوگمەی داگرتن پیشان بدرێت.


  • دوای داگرتنی وەشانی ئامێرەکەت، پێویستت بە بەرنامەی ئۆدین دەبێت، Odin v3.11.1 دابگرە، هەروەها بەرنامەی SAMSUNG USB Driver دابگرە و دایبمەزرێنە تا تووشی هیچ کێشەیەك نەبیت.
  • پاشان پێویستە بەرنامەی ئۆدین و وەشانی ئامێرەکەت لە ZIP دەربکەیت.
  • دوای ئەوە مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە، پاشان دەست لەسەر هەرسێ دوگمەی [سەرەتا + کوژاندنەوە + سەوت کزکردن]Home + Power + Volume Down دابگرە پێکەوە بۆ چونە ناو دۆخی داگرتنDownload Mode.
  • پاشان مۆبایلەکەت بە کێبڵ ڕەپت بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە و بەرنامەی ئۆدین بکەرەوە، ئەگەر یەکەم جارت بێت ئامێرەکەت بەم شێوەیە ڕەپتبکەیت ئەوە چەند خولەکێك دەخایەنێت تا ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەکەت دەناسێنرێت.
  • پێویست ناکات دەستکاری هەڵبژاردنەکانی بەرنامەی ئۆدین بکەیت، ئەگەر لە بەرنامەی ئۆدین لە ID:COM ڕەنگی شینت بینی واتە ئامێرەکەت بە سەرکەوتووی ڕەپت بووە و کلیك لە AP بکە بۆ دیاریکردنی ئەو وەشانی داتگرتووە.
  • پاشان کلێك لە Start بکە بۆ دەستپێکردن بە پڕۆسەکە. [دڵنیابە کە شەحنی ئامێرەکەت کەمتر نیە لە ٧٠٪].
  • پڕۆسەکە لە کۆمپیوتەرەکەت و ئامێرەکەت پیشان دەدرێت نابێت ئامێرەکەت لێبکەیتەوە یان پاتری دەربکەیت.
  • دوای تەواوبونی پڕۆسەکە ئامێرەکەت ڕیستارت دەکات و پڕۆسەی نوێکردنەوەی بەرنامەکان لەسەر ئامێرەکەت دەستپێدەکات.


ئەم ڕێگایەی سەرەوە بریتیبوو لە گۆڕینی وەشانی ئامێرەکەت بە ویستی خۆت، ئەم ڕێگایە بۆ تابڵیتەکانی سامسۆنگیش دەبێت.
چۆنێتی نوێکردنەوە بە ڤیدیۆ




لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ئاماژە بە سەرچاوە بکە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە