شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دامەزراندنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر

دامەزراندنی سیستەمی ئەندرۆید 5.1 لەسەر کۆمپیوتەر لەگەڵ ویندۆس dual boots .
ئەتوانیت ڕویەکی نوێ ببەخشیت بە کۆمپیوتەرە کۆنەکەت بە دامەزراندنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەری، ئێستا دەتوانیت Remix os پاڵپشتو بە سیستەمی ئەندرۆید Android-x86 دابمەزرێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و لەهەمان کاتدا سیستەمی ویندۆسەکەت بمێنێتەوەdual boots.



بە دوو جۆر دەتوانیت سیستەمی ئەندرۆیدی Remix دابمەزرێنیت، لەسەر فلاش و لەگەڵ سیستەمی بنچینەیی dual boots. لەسەر فلاش پێویستت بە فلاشێك دەبێت لە جۆری USB 3 و بیرگەکەی زیاتربێت لە 8GB و خێراییەکەی لە 20MB/s کەمتر نەبێت.

لەم بابەتەدا باس لە دامەزراندی ئەندرۆید دەکەین لەگەڵ ویندۆس dual boots کە ڕێگەت دەدات لەکاتی هەڵبونی کۆمپیوتەرەکەت ویندۆس یان ئەندرۆید هەڵبژێریت، وە بە ئەنجامدانی ئەم کارە هیچ فایلێك ناسڕێتەوە.

هەنگاوەکان:
* سەرەتا پێویستە بزانیت جۆری بایۆس-BIOS MODE کەت چیە، بۆ زانینی لەسەر کیبۆر هەردوو دوگمەی ویندۆس+R دابگرە بۆ کردنەوەی run لە ڕەندا بنووسە msinfo32 ئینتەر بکە، پاشان لە بەشی BIOS MODE جۆری بایۆسەکەت نووسراوە کە UEFI یان Legacy.
بۆ جۆری UEFI پێویستە Secure Boot ناچالاك بکەیت هەروەها بۆ ئەم جۆرە تەنها بۆ جۆری 64bit بەردەستە بۆ داگرتن.
بەڵام جۆری Legacy بۆ هەردوو 32bit و 64bit دەبێت.


* پاشان remix os دابگرە بۆ کۆمپیوتەرەکەت (32bit , 64bit)

* دوای داگرتن لە zip دەریان بێنە و کلیك لە Remix_OS_for_PC_Installation_Tool بکە، لە ISO file فایلی ئایزۆکە دیاری بکە کە لە زیپ دەرت هێناوە Type: Hard Disk هەروەها لە Drive:C\ پاشان Ok بکە و چاوەڕوان بە تا پەڕۆسەکە تەواو دەبێت.

* دوای تەواو بوونی پڕۆسەکە کلیك لە Reboot Now بکە، کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارتێك دەکات، لەکاتی هەڵبوون دوو هەڵبژاردنت دەداتێ ویندۆس و Remix Os تۆ Remix Os هەڵبژێرە.

* دوای ئەوە چەند پڕۆسەیەکی تر ئەنجام دەدرێت و کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارتێكی تر دەکات و لەکاتی هەڵبونەوەی ئەگەر Remix Os هەڵبژێریت ئەوە دەبین کە کۆمپیوتەرەکەت کار بە سیستەمی ئەندرۆید ٥.١ دەکات.



چۆنێتی دامەزراندنی Remix OS بە ڤیدیۆ



لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ئاماژە بە سەرچاوە بکە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە