شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

لەڕێگای ئەم زیادکراوەوە کاردانەوەکانی فەیس بووك بگۆڕە بۆ شێوەی کارتۆنی

کاردانەوەکانی دوگمەی لایك بگۆڕە بۆ شێوازی جوانتر و کارتۆنی
ماوەیەك تێپەڕیوە بەسەر دانانی تایبەتمەندی کاردانەوە لە فەیس بووك کە بریتیە لە دانانی like, love, haha, wow, sad, angry لە بری لایك، ئەویش بۆ هاوبەشی کردن و هاوخەمی کەسی بەرامبەرە.



لە ئێستادا بەهۆی زیادکراوێكەوە کە بەردەستە بۆ وێبگەڕەکانی گۆگڵ کروم و فایەرفۆکس دەتوانیت ئەو کاردانەوانە بگۆڕیت.
لە ڕێگای زیادکراوەکەوە دەتوانیت ٩ کاردانەوەی جیاواز دابنێیت بۆ فەیس بووك کە بریتین لە (Graužinienė و Donald Trump و Soot Sprites و Pokémon و Stone Pocket Mortys و Homura Did Nothing Wrong و Justin Trudeau و Rage Faces)

بۆ زانینی ژمارە و جۆری کاردانەوەکان سەردانی پێگەی reactionpacks بکە، هەروەها دەتوانیت لەهەمان پێکە کاردانەوە بڵاوبکەیتەوە تا خەڵکی بتوانێت بەکاریبێنێت.






بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە