شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی ڕاگرتنی تاگی فەیس بووك

ڕێگری بکە لەو پۆستانەی کە تاگکراویت و پێداچونەوەی بۆ بکە پێش ئەوەی لە ئەکاونتەکەت بڵاوبێتەوە.

هەندێك کەس بۆ مەبەستی ڕیکلامکردن تاگ - Tag بەکاردێنن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەر، لە ڕاستیدا تاگ بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەسانە بەکاردێت کە هاوبەشیانکردوە لە شتێكدا بۆ نموونە چەند کەسێك وێنەیەکیان گرتوە پێویست ناکات هەموو کەسەکان وێنەکان بڵاوبکەنەوە تەنها کەسێکیان وێنەکە بڵاودەکەنەوە و تاگی کەسەکانی تریش دەکەن.

ئەگەر دەتەوێت کاتێك کەسێك تاگی کردوویت ڕاستەوخۆ وێنە یان پۆستەکە بڵاونەبێتەوە لە پڕۆفایلەکەتدا و پێداچوونەوەی بۆ بکەیت ئەوا بڕۆ Settings لە فەیس بووك پاشان بڕۆ Timeline and Tagging Settings یان کلیك لێرە بکە.

١- هەڵبژاردنی Review posts friends tag you in before they appear on your timeline? بکە بە Enabled
٢- هەڵبژاردنی Review tags people add to your own posts before the tags appear on Facebook? بکە بە Enabled






بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە