شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

کۆنترۆڵکردن و پاراستنی مۆبایلەکەت لە ڤایرۆس و فایکی زیادە!

دژە ڤایرۆس و خاوێنکەرەوەی McAfee بۆ مۆبایل

McAfee Mobile Security پارێزگاری و ئاسایشی مۆبایل و تابلێتەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاددەکات و پێكدێت لەم بەشانە Antitheft, Find Device, App Privacy Protection, Antivirus, Performance Optimization لەگەڵ تایبەتمەندی ئاسایش لەلایەن ئينتێل 


  • ئەگەر دەتەوێت مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت لە دیزین و ونبون بپارێزیت.
  • ئەگەر دەتەوێت ئامێرەکەت لە فایلی زیادە پاك بکەیتەوە.
  • ئەگەر دەتەوێت لە ئینتەرنێتدا پارێزراوبیت و دووربیت لە ئیمێڵ و سایتی زیانبەخش.
  • دەتەوێت دووربیت لەو بەرنامانەی ڤایرۆسیان تیایە (ئەندرۆید).
  • ئەگەر دەتەوێت نامە و پەیوەندیەکانت بپارێزیت-backupبکەیت.
  • ئەگەر دەتەوێت تەمەنی پاتریەکەت درێژبکەیت و ئەو بەرنامانە دابخەیت کە کاردەکەن بێ ئەوەی بزانیت.
  • ئەگەر دەتەوێت بەرنامەکانت قفڵ بکەیت و وشەی نهێنی بۆ دابنێیت یان فلتەر بخەیتە سەر پەیوەندیەکانت.


ئەوا پێشنیاردەکەین کە بەرنامەی McAfee Mobile Security دابەزێنیت بۆ ئامێرەکەت، کەبەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس
بۆ چالاكکردنی هەموو تایبەتمەندیەکان تەنها پێویستت بە دروستکردنی ئەکاونتێکەی فریە.

* لە بەشی Security scan دەتوانیت ئامێرەکەت بپشکنیت و دڵنیابیت لە هەبوون و نەبوونی هەر هەڕەشەیەك.
* لە بەشی Privacy دەتوانیت بەرنامە و پەیوەندیەکان قفڵ بکەیت.
لەبەشی Battery optimizer دەتوانیت ئاستی بەکارهێنانی پاتری و ڕام و میمۆری خاوێن بکەیتەوە.
لەبەشی Find device دەتوانیت ئامێرەکەت بدۆزیتەوە لەکاتی ونبونی یان دزرانی.
+لەکاتی ون بوون یان دزرانی مۆبایل یان تابلێت سەردانی ئەم بەستەرە بکە و ئیمێڵ و وشەی نهێنیەکەت بنووسە کە پێشتر لە بەرنامەکە دروستت کردوە، پاشان دەتوانیت شوێنی ئامێرەکەت لەسەر نەخشە بدۆزیتەوە و هەروەها دەتوانیت ئامێرەکەت قفڵ بکەیت یان هەموو داتاکانی بسڕیتەوە یان وەی لێبکەیت تەنها زەنگ لێبدات، هەروەها دەتوانیت وێنەی ئەو کەسە بگریت کە ئامێرەکەی لایە لەو کاتەدا و وێنەکە و شوێنی ئامێرەکە لە ڕێگای ئەو ئیمێلەوە پێت دەگات کە پێشتر تۆمارتکردووە.
بۆئەوەی بتوانیت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت پێویستە سەرجەم بەشەکانی Find deviceت چالاك کردبێت.
لەبەشی Backup دەتوانیت نامە و لیستی پەیوەندیەکان و ژمارەکانت بپارێزیت و لەسەر ئامێرێکی تر یان هەرکاتێکی تر بیگەڕێنیتەوە.
لەبەشی Web security قەبارەی ئەو پەڕانەت پێدەڵێت کە پشکنینی بۆ کراوە.


داگرتن : ANDROID | IOS


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە