شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی زیادکردنی خێرایی ویندۆس ١٠


ویندۆس ١٠ بەکاردێنیت؟  دەتوانیت بە سێ ڕێگای ئاسان خێرایی ویندۆس ١٠ زیادبکەیت.

ئەگەر کۆمپیوتەرێکی نوێت کڕیوە و ویندۆس ١٠ی لەسەرە یان ویندۆسەکەت نوێکردوەتەوە بۆ ویندۆس ١٠ و لە دڵگرانیت بە خێرایی کارکردنی ئەوە دەتوانیت بەم سێ ڕێگایە خێراتی بکەیت.

١- خێراترهەڵبوون (Faster Startup) : لەکاتی هەڵبوونی ویندۆس دوای وشەی نهێنی دەکرێت لەلایەن مایکرۆسۆفت بۆ پاراستن. بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێراتر ویندۆسەکەت هەڵبێت داواکردنی وشەی نهێنی ناچالاك بکە .

ئـ - لە گەڕان Search بنووسە netplwiz و ئینتەر بکە.
ب - هەڵبژاردنی User must enter a user name and password to use this computer ناچالاك بکە.
پ - کلیك لە Apply بکە و وشەی نهێنیەکەت بنووسە.

ئێستا لەکاتی هەڵبون داوای وشەی نهێنی ناکرێت ئەمەش وادەکات زووتر ویندۆسەکەت هەڵبێت.
خێراترهەڵبوون (Faster Startup)


٢- خێراکردنی لیستی ستارت (Faster Start Menu) : ئەگەر لیستی ستارتە نوێکەی ویندۆس ١٠ خاو دەکرێتەوە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بونی کاریگەری جوڵاو animation ، بەڵام نیگەران مەبە دەتوانیت ئەم جوڵانە نەهێڵیت ئەمەش دەبێتە هۆی خێرابونی کردنەوە و داخستنی لیستی ستارت.

ئـ - لە گەڕان بنووسە sysdm.cpl و ئینتەر بکە.
ب - کلیك لە تابی Advanced بکە.
پ - لەبەشی Performance کلیك لە Settings بکە.
ت - هەڵبژاردنی Animate Windows when minimizing and maximizing ناچالاك بکە و کلیك لە Apply بکە.
خێراکردنی لیستی ستارت (Faster Start Menu)


٣- خێرا کوژاندنەوە (Faster Shutdown) : پڕۆسەی کوژاندنەوە لە ویندۆس ١٠ پێویستی بە ٣ کلیك هەیە، ئەمە چۆنێتی دروستکردنی ڕێگایەکە بۆ کوژاندنەوە بە خێرایی.

ئـ - لەهەر شوێنێکی سەر شاشەکەت-desktop کلیکی ڕاست بکە و بچۆرە New و پاشان Shortcut هەڵبژێرە.
ب- لە Type the location of the item ئەمە بنووسە و کلیك لە Next بکە.
%windir%\System32\shutdown.exe /s /t 0
ئێستا  بەتەنها کردنەوەی ئەو قەدبڕەی دروستتکرد سیستەمەکەت دەکوژێتەوە
خێرا کوژاندنەوە (Faster Shutdown)


بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە