شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

١٠ کورتکراوەی کیبۆرد کە پێویستە هەموو کەسێك بیزانێت

لە ڕێگای ئەم ١٠ قەدبڕەوە دەتوانن کارەکانتان خێراتر ئەنجام بدەن و زوتر ڕابن بەکارەکانتان.
قەدبڕەکانی سەر کیبۆر کارەکانی ڕۆژانەمان زۆر خێراتر دەکات بۆ نموونە لەکاتی نوسین یان لە پەڕەکانی ئینتەرنێت زوتر دەگەین بە ئامانجەکەمان.


Ctrl + C یان Ctrl + Insert  و Ctrl + X : هەردوو Ctrl + C و Ctrl + Insert بۆ لەبەرگرتنەوەی نووسینی دیاریکراو یان بڕگەی دیاریکراو بەکاردێن. لەگەڵ ئەوەشدا Ctrl + X بۆ بڕین بەکاردێت.


Ctrl + V یان Shift + Insert : هەردوو Ctrl + V و Shift + Insert بۆ لکاندنی ئەو نوسین یان بڕگەیەی کە لەبەرگیراوەتەوە بەکاردێت.


Ctrl + Z و Ctrl + Y : قەدبڕی Ctrl + Z بۆ (وەك خۆی لێ بکەوە) گەڕانەوە بۆ پێش هەر گۆڕانکاریەك بەکاردێت. بەڵام Ctrl + Y بۆ (کردنەوە) هێنانەوەی ئەو کارانەی کە گەڕاونەتەوە بەکاردێت.


Ctrl + F : بۆ دۆزینەوە بەکاردێت، بەتایبەتی لەکاتی هەبوونی نوسینێکی زۆر جا لەهەر کوێیەك بێت.


Alt + Tab یان Ctrl + Tab : قەدبڕی Alt + Tab بۆ گواستنەوە لە نێوان بەرنامە کراوەکان بەکاردێت. بەڵام Ctrl + Tab بەکاردێت بۆ گواستنەوە لە نێوان تابەکاندا، بۆ نموونە لە وێبگەڕەکەت Ctrl + Tab بکە بۆ گواستنەوە لە نێوان ئەو بەستەرانەی کە کردوتەتەوە.


Ctrl + Back space و Ctrl + Left یان Right : قەدبڕی Ctrl + Back space بەکاردێت بۆ سڕینەوەی ئەو نووسینانەی کە بەیەك جار دانراون . بەڵام هەردوو Ctrl + ئاڕاستەیleft یان Ctrl + ئاڕاستەیright بەکاردێت بۆ جوڵانی جێنیشاندەر بۆ لای ڕاست یان چەپ.
هەروەها Ctrl + Shift + ئاڕاستەی ڕاست یان چەپ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی نووسین بەپێی ئەو ئاڕاستەیەی کە دەتەوێت.


Ctrl + S : بەکاردێت بۆ پاشەکەوتکردنی فایل.


Ctrl + Home یان Ctrl + End : قەدبڕی Ctrl + Home دەتبات بۆ سەرەتای ئەو شوێنەی کردوتەتەوە، لە وێبگەڕەکەت لەم پەڕەیە تاقیبکەرەوە. بەڵام Ctrl + End دەتگوازێتەوە بۆ کۆتایی پەڕەکە.


Ctrl + P : بەکاردێت بۆ چاپکردن، نموونە وێنە یان پەڕەی ئینتەرنێت یان فایلی جۆراوجۆر.


Page Up و Spacebar و Page Down : هەردوو page up یان page down بەکاردێت بۆ گواستنەوە بۆ سەرەوە یان خوارەوە ئەو پەڕەیەی کردوتەتەوە. بەڵام spacebar بەکاردێت بۆ هاتنەخوارە یەك پەڕە بە یەك جار، هەروەها دەتوانیت Shift + spacebar بکەیت بۆ چوونە سەرەوەی یەك پەڕە بە یەك جار.





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە