شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

داگرتنی ڤیدیۆ لە ٣٠ سایتەوە بێ بەکارهێنانی بەرنامە (یوتوب، ڤیمیۆ، فەیس بووك، ئینستاگرام ...)

بە ئاسانترین شێواز ڤیدیۆ دابگرە لە سایتەکانی یوتوب و ڤیمۆ و فەیس بووك...

چەندین ڕێگا هەیە بۆ داگرتنی دەنگ و ڕەنگ لە سایتەکانی وەك یوتوب و ڤیمیۆ و فەیس بوك و ئینستاگرام و ساوند كلاود و چەندینی تر کە ژمارەی هەموو سایتەکان دەگاتە ٣٠ سایت.
بەڵام باشترین ڕێگا و ئاسانترین ڕیگا بەکارهێنانی سایتی keepvid یە کە پشتگیری داگرتن دەکات لە ٣٠ سایتەوە.

لە keepvid هەڵبژاردنی جیاوازت دەیاتێ بۆ داگرتنی ڤیدیۆکە بە 360p, 480p, 720p, 1080p, 1440p, 2160p لەگەڵ هەموو ئەمانەش دەتوانیت تەنها دەنگی ڤیدیۆکە دابگرتیت بە MP3.

شایەنی باسە دەتوانیت لە ڕێگای وێبگەڕی مۆبایلەکەشتەوە سوود لەم سایتە وەربگریت و ڤیدیۆی پێ دابەزێنیت.


بۆ داگرتنی ڤیدیۆ تەنها بەستەر-URLی ڤیدیۆکە کۆپی بکە و لە تێکست بۆکسی سایتەکە دایبنێ و گرتە لە Download بکە، دواتر ئەو کوالێتیە دیاری بکە کە دەتەوێت.


تەنها بەستەر دابنێ و دایبگرە

داگرتن بۆ مۆبایلیش هەمان شێوازە واتا بەستەری ڤیدیۆکە کۆپی بکەو لە سایتەکە دایبنێ بۆ داگرتن، هەر وەك چۆن لەم ڤیدیۆیەدا دیارە.
داگرتنی ڤیدیۆی یوتوب

داگرتنی ڤیدیۆ لە بەرنامەی فەیس بووك

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە