شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

زیادکردنی هەڵبژاردنی Hibernate بۆ لیستی ستارت

شەحنت لێ بڕا و فایل و پڕۆگرامی زۆرت کردۆتەوە؟ لە ڕێگای هەڵبژاردنی Hibernate کۆمپیوتەرەکەت بکوژێنەوە بێ لەدەستدانی هیچ شتێك.

ئەگەر بەکارهێنەری لاپتۆپیت و کار و پڕۆژەی زۆری پێ ئەنجام دەدەیت یان فایلی پێ دادەگریت و ناتەوەێت لەسەرەتاوە دەستپێبکەیتەوە لە کاتی بێ شەحنیدا، ئەوا سێ هەڵبژاردنت هەیە:
١- لاپتۆپەکەت بکەیت بە شەحنەوە و کارەکەت ئەنجام بدەیت کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ تەمەنی پاتری ئامێرەکەت گونجاو نیە.
٢- لاپتۆپەکەت Sleep بکەیت لەبری کوژاندنەوە.
٣- لاپتۆپەکەت بخەیتە دۆخی Hibernate لە بری کوژاندنەوە.


جیاوازی Sleep و Hibernate
  • لە Sleep دەتوانیت ئامێرەکەت وەك کوژاوە لێبکەیت و سەرجەم کار و پڕۆگرامە کراوەکانی ئامێرەکەت وەك خۆی دەمێنێتەوە هەرکات ئامێرەکەت هەڵبکەیتەوە، بەڵام لە Sleep دا ئامێرەکەت پێویستی بە وزە هەیە.
  • لە Hibernate دەتوانیت ئامێرەکەت وەك کوژاوە لێبکەیت و سەرجەم کار و پڕۆگرامە کراوەکانی ئامێرەکەت وەك خۆی دەمێنێتەوە هەرکات ئامێرەکەت هەڵبکەیتەوە، بەڵام لە Hibernate دا بە پێچەوانەوە هیچ وزەیەکی پێویست نیە و نەختێك درەنگتر ئامێرەکەت هەڵدەبێتەوە.


بۆ Hibernate ؟
hibernate بریتیە لە دۆخیك لە نێوان sleep و shut downدا و دیزاین کراوە بۆ لاپتۆپ. کاتێك ئامێرەکەت دەخەیتە دۆخی hibernate  ئەوا ئامێرەکەت پاشەکەوت دەبێت  'وەك فایل و پڕۆگرامە کراوەکان' لە هاردی ئامێرەکەت و ئامێرەکەت دەکوژێنێتەوە، کاتێك ئامێرەکەت هەڵدەکەیتەوە سەرجەم چالاکی و کارەکانت وەك خۆی ماون و چاوەڕاونی تۆ دەکەن.


زیادکردنی Hibernate 
لە ستارت لیستی کوژاندنەوە بپشکنە کە هەڵبژاردنی Hibernate هەیە یاخود نا، ئەگەر نیە بەم شێوەیە زیادی بکە.
بڕۆ Control Panel پاشان Power Options یاخود لە ڕێگای گەڕان-کۆرتانا بنووسە Power Options و بیکەرەوە و شوێن وێنەکان بکەوە.



ئێستا بڕۆ ستارت و shut down پاشان هەڵبژاردنی Hibernate دەبینیت.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+