شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەرزکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکانی بلاكبێری

بەرزکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکانی بلاكبێری بۆ دواین وەشان و چارەسەرکردنی کێشەکان!

بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی بلاكبێری کە سیستەمی(OS)ی ١٠ یان لەسەرە دەتوانن بەم ڕێگایە وەشانی ئامێرەکەیان بەرزبکەنەوە یان ئەگەر هەرکێشەیەكی تایبەت بە نەرمەکاڵات هەبوو یان بتەوێت ئامێرەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ دۆخی بنەڕەتی دەتوانیت بەم ڕێگایە ئامێرەکەت نوێبکەیتەوە.

ئەو ئامێرانەی کە دەتوانن ئەم ڕێگایە بەکاربێنن بریتیە لە 
Z10, Q10 ,Q5 ,Z30, P'9982, Z3, P'9983, Passport, Classic, Leap


پێداویستیەکان

هەنگاوەکان
* پێویستە مۆدێلی ئامێرەکەت model number بزانیت، بەدووڕێگا. ١- لەپشت ئامێرەکەت(ژێر پاتری) یان کارتۆنەکەی نوسراوە. ٢- ئەگەر ئامێرەکەت کاربکات بڕۆ Settings > About .

* دوای ئەوەی مۆدێلی ئامێرەکەت زانی Autoloaderی تایبەت بە ئامێرەکەت دابگرە، لە Name ناوی مۆدێلی ئامێرەکە نووسراوە،لە Version ژمارەی وەشانەکان نوسراوە.


* دوای داگرتن ئامێرەکەت بە کوژاوەیی ڕەپتی کۆمپیوتەرەکەت بکە لە ڕێگای usb، ئەگەر یەکەم جارت بێت چەند چرکە یان خولەكی پێدەچێت تا درایڤەری تایەبت بە ئامێرەکەت دادەبەزێت، دواتر دوو کلیك لە فایلی Autoloaderکە بکە چاوەڕوان بە تا پڕۆسەکە تەواو دەبێت.

* دوای تەواوبوونی پڕۆسەکەی سەرەوە پێویستە ئامێرەکەت هەڵبێتەوە ئەگەر هەڵ نەبوەوە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە.

* بەرنامەی BlackBerry Link بکەرەوە لەکاتێکدا ئامێرەکەت ڕەپتکردوە بە کۆمپیوتەرەکەوە، پاشان کلیك لە Preferences بکە.

* پاشان کلیك لە Reload Device Software بکە ئنجا Reload و دواتر OK

* لە کۆتایدا چاوەڕوان بە تا پڕۆسەکە تەواودەبێت و دەبینیت بە سەرکەوتووی ئامێرەکەت نوێکرایەوە بۆ دواین وەشان.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+