شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دابەزاندنی ئەندرۆید ستۆدیۆ لەسەر لینوکس (ئوبونتو)

ئەندرۆید ستۆدیۆ بەکاردێت بۆ دروستکردنی بەرنامە بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
ئەندرۆید ستۆدیۆ پڕۆگرامێکی فەرمی گۆگڵە بۆ گەشەپێدەرانی ئەندرۆید تا بتوانن بە ئاسانی بەرنامە و پێویستیەکانی ئەندرۆید دروستبکەن، ئەندرۆید ستۆدیۆ بەردەستە بۆ هەر سێ سیستەمی ویندۆس و ماك و لینوکس، لەم وانەیەدا باس لە دابەزاندنی دەکەین لەسەر لینوکس لە ڕێگای تێرمیناڵەوە.


دابەزاندنی جاڤا
تێرمیناڵ بکەرەوە و ئەم دێرانە یەك بەیەك بنووسە و ئینتەر بکە.
sudo add-apt-repository -y ppa:webupd8team/java
sudo apt-get update
sudo apt-get install oracle-java7-installer oracle-java7-set-default

دوای دابەزاندنی جاڤا ئەندرۆید ستۆدیۆی ٢.٢ دابگرە بە شێوەی zip
wget https://dl.google.com/dl/android/studio/ide-zips/2.2.0.12/android-studio-ide-145.3276617-linux.zip


دوای داگرتن لە زیپ دەری بهێنە بەم شێوەیە
unzip android-studio-ide-145.3276617-linux.zip
پاشان ئەم ناونیشانە بکەرەوە
cd android-studio/bin
لە کۆتایدا بۆ دامەزراندن بنووسە
./studio.sh
پڕۆسەی دامەزراندن دەستپێدەکات بەم شێوەیە

دواتر پڕۆگرامەکە دەکرێتەوە و دامەزراندن بەشێوەی standard یان Custom ئەنجام بدە.




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+