شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی سڕینەوەی هەژماری سناپچات

چۆنێتی ناچالاكکردن و سڕینەوەی هەژماری سناپچات.
ئەگەر ئارەزوو دەکەیت هەژماری سناپچاتەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی دابخەیت یان بۆ هەتاهەتایی بیسڕیتەوە ئەوە ئەم هەنگاوانە بگرە بەر.بۆ سڕینەوەی هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ ناتوانیت لە ڕێگای بەرنامەی سناپچات بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئەنجامی بدەیت، بەڵکو پێویستت بە وێبگەڕێك دەبێت کە پڕۆسەکەی پێ ئنجام بدەیت.


سەردانی پەڕەی سڕینەوەی هەژماری سناپچات بکە.

پاشان نازناو + وشەی نهێنی بنووسە و کلیك لە continue بکە.

لە کۆتایدا هەژمارەکەت ناچالاك کرا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، ئەگەر زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ هەژمارەکەت نەکەیتەوە ئەوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەسڕیتەوە.

ئەگەر بیروڕات گۆڕا و ویستت هەژمارەکەت چالاك بکەیتەوە تەنها لەماوەی ئەو ٣٠ ڕۆژەدا بچۆرە ژوورەوە بەهەمان نازناو و وشەی نهێنی لە ڕێگای بەرنامەی سناپچات .بەڵام دوای ٣٠ ڕۆژ دەبێت هەژمارێکی نوێ دروستبکەیتەوە.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+