شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی بەدەستهێنانی ویندۆس ١٠ Anniversary

دابەزاندنی دواین وەشانی ویندۆس ١٠ Anniversary

ئەمڕۆ (02/08/2016) دواین وەشانی ویندۆس ١٠ بەردەست کرا بۆ بەکارهێنەران کە ناسراوە بە Anniversary. لەم وەشانەدا چەندین گۆڕانکاری و چاکسازی لە ویندۆس ١٠دا کراوە کەمانەی خوارەوە بەشێكن لەو گۆڕانکاریانە.


  • باشترکردنی توانای کۆرتانا بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر
  • زیادکردنی Windows Ink بۆ نووسینی تێبینی
  • بەکارهێنانی Windows Hello لە بەرنامە و ماڵپەەکاندا
  • باشترکردنی لیستی ستارت
  • باشترکردنی taskbar
  • باشترکردنی Windows Defender بۆ دابینکردنی پارێزگاری زیاتر
  • پیشاندانی ئاگادارکەرەوەی ئەندرۆید لە Action Center
  • زیادکردنی ڕووکاری تاریك
  • زیادکردنی بەشی زیادکراو بۆ وێبگەڕێ مایکرۆسۆفت ئیدج
  • چەندینی تر


بەدەستهێنانی ویندۆس ١٠ Anniversary
بۆ نوێکردنەوە بڕۆ Settings پاشان UPDATE & SECURITY
دواتر لە Windows Update کلیك لە check for updates بکە ونوێکردنەوەکە دابەزێنە.




ئەگەر تا ئێستا وەشانی Anniversary ت پێنەگەیشتوە ئەوا کلیك لێرە بکە بۆ داگرتنی.

دامەزراندنی ویندۆس ١٠
لێرە ویندۆس ١٠ دابگرە و لێرەش چۆنێتی دامەزراندنەکەی ببینە




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+