شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دامەزراندنی زیادکراو بۆ وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئیدج

چۆنێتی دانان و بەکارهێنانی زیادکراو لە وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئیدج Microsoft Edge 

لەگەڵ وەشانی Anniversary وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئیدج دەتوانیت زیادکراو دابمەزرێنیت، وەشانی Anniversary ویندۆس ١٠ دوێنی بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەران و چەندین گۆڕانکاری گەورەی تێدا ئەنجامدراوە لەوانە دامەزراندنی زیادکراو بۆ وێبگەڕی میکرۆسۆفت ناسراو بە ئیدج.لە ئێستادا ژمارەیەکی کەم زیادکراو بەردەستە.


 ئەمەش چۆنێتی دامەزراندنی زیادکراوە.

١- وێبگەڕی ئیدج بکەرەوە و کلیك لە دوگمەی menu (سێ خاڵی ئاسۆیی) بکە و بڕۆ Extensions.

٢- پاشان کلیك لە Get extensions from the Store بکە بۆ داگرتنی زیادکراو.

٣- پاشان کۆگای ویندۆست بۆ دەکرێتەوە و ئەو زیادکراوەی مەبەستتە بیکەرەوە.

بۆ نموونە Translator For Microsoft Edge بۆ وەرگێرانی پەڕەکانی ئینتەرنێت یان adblock plus بۆ ڕاگرتنی ڕیکلام.

٤- کلیك لە Free بکە بۆ داگرتنی زیادکراوەکە.


٥- دوای داگرتن زیادکراوەکە بۆ وێبگەڕی ئیدج زیاددەبێت و دەتوانیت کلیکی لێبکەیت بۆ ڕێکخستنی.





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+