شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

دانانی وەڵامدانەوەی خۆیی بۆ نامە لە پەیجی فەیس بووك

چۆنێتی زیادکردنی وەڵامدانەوەی خۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە نامە دەنێرن بۆ پەیجەکەت.
ئەگەر پەجێکی گەورەت هەیە لە فەیس بووك و نامەی زۆرت بۆدێت و ناتوانیت وەڵامیان بەیتەوە، ئەوا دەتوانیت لە ڕێگای ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانیت ئەو کەسانە دڵنیابکەیتەوە کە نامە بۆ پەیجەکەت دەنێت کەوا لە داهاتودا وەڵامیان دەدەیتەوە.


هەنگاوەکان
١- پەیجی دیاریکراو بکەرەوە و کلیك لە Settings بکە.


٢- هەڵبژاردنی Allow people to contact my Page privately by showing the Message button چالاك بکە، تا بتوانرێت نامە بۆ پەیجەکەت بنێرن.، پاشان کلیك لە Messaging بکە.


٣- لە Instant Replies هەڵبژاردنی Turn on Instant Replies چالاك بکە.
لە Customize Your Instant Reply ئەو پەیامە بنووسە کە دەتەوێت بە شێوەیەکی خۆیی-ئۆتۆماتیکی وەڵام بدرێتەوە.
کلیك لە Add Personalization بکە ئەگەر دەتەوێت ناو یان ناونیشان یان ماڵپەرەکەت زیادبکەیت بۆ پەیامەکە.
لە کۆتایدا Save Reply بکە


دوای ئەنجامدانی ئەم کارانە هەرکەسێك نامە بۆ پەیجەکەت بنێرێت ئەو پەیامەی بەشێوەیەکی خۆیی بۆ دەچێت.





بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە