شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

ڕێگری کردن لە کردنەوەی ماڵپه‌ڕه‌ ئابرووبه‌ره‌كان

چۆن وا لە ئامێرەکانمان بکەین کە ماڵپەرە ئابڕووبەرەکان نەکەنەوە
ئەگەر دەتەوێت وا لە خەتەکەت بکەیت تا ماڵپەرە ئابڕوبەرەکان نەکاتەوە و منداڵ بپارێزیت لێیان، ئەوا دەتوانیت بەم ڕێگایە ئەنجامی بدەیت و بەدووربیت لە زیان.

چەندین بەرنامەی تایبەت هەن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، بەڵام ئەوەی لەم وانەیەدا باسی لێوەدەکەین بەرنامە نیە بەڵکو لە ڕێگای کۆنترۆڵ پانێڵی Router کەمانەوە ئەو کارە ئەنجامدەدەین، ئەمەش وادەکات هەرکەسێك و بە هەر ئامێرێك بێت نەتوانێت ئەو ماڵپەرانە بکاتەوە لەکاتێكدا ئەو خەتەی تۆ بەکاردێنێت، ئەم کردارە زۆر گونجاوە بۆ ADSL Router.

زۆربەی ڕاوتەرەکان بە ناونیشانی 192.168.1.1 دەچیتە کۆنترۆڵ پانێڵ و ناو و وشەی نهێنی بریتیە لە admin ئەگەربێت و نەگۆڕدرابێت.(لەسەر کارتۆنی ئامێرەکە یان پشتی ئامێرەکە ئەم زانیاریانە هەیە)

ئەتوانیت ماڵپەرەکان دانە دانە بلۆك بکەیت یان لە ڕێگای DNS ەوە سەرجەمیان بلۆك بکەیت، ئەمەش DNS ێکی پارێزراوە.
Primary DNS server : 208.67.222.123
Secondary DNS server : 208.67.220.123


ڕێگری کردن لە کردنەوەی ماڵپه‌ڕه‌ ئابرووبه‌ره‌كان

بە ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەی ڤیدیۆکە دەتوانیت ڕێگری بکەیت لەو جۆرە ماڵپەرانە، هەروەها گرنگە زانیاریەکانی چونە ژوورەوەی کۆنترۆڵ پانێڵ بگۆڕیت بۆ ئەوەی کەسێكی تر نەتوانێت ئەوەی کردوتە لایبەرێت یان دەستکاری بکات.
لە کۆنترۆڵ پانێڵ بڕؤ Management پاشان Access Controls و پاشان User Management لێرەدا دەتوانیت ناو و وشەی نهێنی چوونەژوورەوە بگۆڕیت



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە