شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دروستکردنی QR code

دروستکردنی QR code بۆ زانیاری کەسی و سایت و... + بەرنامە بۆ خوێندنەوەی.
لە ڕێگای QR code ەوە دەتوانیت بە ئاسانترین ڕێگا زانیاری بدەیت بە کەسانی تر، بۆ نموونە نووسینێك یان بەستەری (شتێك)ت هەیە ئەوا دەتوانیت بیکەیت بە QR code و بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان لە ڕێگای کامێرای ئامێرەکانیانەوە بچن بۆ ئەو ناونیشانەی کە لە QR code کەدا دات ناوە.

چەندین ماڵپەر و پێگە هەن بۆ دروستکردنی بارکۆد QR code بەڵام ئێمە باشترینیانتان پێ ئاشنا دەکەین کە پشتگیری نووسینی کوردی دەکات و دەتوانیت ئەمانە بکەیت بە QR code.
ڕووداوی ڕۆژژمێر
زانیاری پەیوەندی
ئیمێڵ
شوێن لە نەخشەدا
ژمارەی مۆبایل
نامە
نووسین
بەستەر
ئینتەرنێتی wifi
دەتوانیت سوود لەو ٩ تایبەتمەندیە ببینیت و ئەوەی دەتەوێت بیگەیەنیت بە کەسانی تر...
لەم وێنەیەدا ئێمە بەستەر بەکاردێنیت، دوای دانانی زانیاریەکان کلیك لە Generate بکە بۆ دورستکردنی بارکۆدەکە و Download بکە بۆ داگرتن بۆ ناو ئامێرەکەت و بەکارهێنانی لە هەرکوێیەك بتەوێت.
دروستکردنی QR code


بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ناوەڕۆکی ئەم بارکۆدە ببینن پێویستیان بە بەرنامەی QR Code Reader دەبێت لەسەر ئامێرەکانیان، کە دەتوانن لەو بەستەرانەی خوارەوە دایبگرن.
بۆ خوێندنەوەی QR code لە تەنها یەکێك لە بەرنامەکان دابەزێنن، ڕاستەوخۆ لە ڕێگای کامێرای ئامێرەکەتەوە کۆدەکە دەخوێنیتەوە.
خوێندنەوەی QR code




بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە