شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی لابردنی شاشەی قفڵ Lock Screen لە ویندۆس ١٠

چۆنێتی لابردنی Lock Screen لە ویندۆس ١٠
ئەگەر تۆ بەکارهێنەری لاپتۆپ یان دیسکتۆپیت پێویست بەوە ناکات هەموو جارێك شاشەی قفڵ-Lock Screen بکەیتەوە دوای هەڵکردنی کۆمپیوتەرەکەت، یان دوای هەڵکردنەوەی لە sleep، ئەگەر بێزاریت لەمە ئەوا دەتوانیت بەم ڕێگایە ناچالاکی بکەیت.


١- سەرەتا run بکەرەوە پەنجە بنێ بە هەردوو دوگمەی Windows Key + R بەیەکەوە بۆ کردنەوەی، پاشان بنووسە regedit و ok بکە.


٢- بڕۆ بۆ بەشی HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Policies\Microsoft\Windows
پاشان key یەك دروستبکە و ناوی بنێ Personalization ئەگەر نەت بوو.

٣- ئێستا بڕۆ بۆ بەشی Personalization کە دروستت کرد.


٤- کلیکی لای ڕاستی لێ بکەو بڕۆ New > DWORD (32-bit) Value


٥- ناوی بنێ NoLockScreen 

٦- دەبڵ کلیکی لێ بکە و نرخی Value data بکە بە ١ پاشان کلیك لە ok بکە.

لە کۆتایدا جارێکی تر لەکاتی هەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەت lock screen نابینیتەوە.


وێنە لەلایەن : windows central

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە