شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی دروستکردنی ماڵپەر

دروستکردنی وێبسایتێكی مۆدێرن بە بەکارهێنانی سکرێپتی جووملە + زمانی کوردی.
جووملە بریتیەلە سکرێپتیەکی CMS و بە خۆڕاییە، کە بە زمانی php داڕێژراوە و بەهۆیەوە دەتوانیت وێبسایت دروستبکەیت و هەرچۆنێکت بوێت دیزاینی بکەیت.


لە ڕێگای جووملەوە دەتوانرێت ماڵپەری تاکەکەسی و گشتی و تیڤی و... دروستبکرێت وە بە هەزاران ڕووکار و پێوەکراوی جۆراوجۆر و سەرنج ڕاکێشی هەیە.


جووملە چیە؟

لەم وانەیەدا جووملەی ٢.٥ بەکارهاتوە و هەوڵدەدەین لە وانەکانی تر وەشانەکانی تریشتان پێ ئاشنا بکەین کە ئەویش بریتیە لە وەشانی ٣.


چۆن بتوانم ماڵپەر (وێبسایت) دروستبکەم؟
بۆ دروستکردنی وێبسایت بە سکرێپتی جووملە یان هەرسکرێپتیەکی تر پێویستت بە شوێنێك دەبێت بۆ دامەزراندن کە ئەویش سێرڤەری ناوخۆیە یان سێرڤەری دەرەکی.

لەبەر ئەوەی سکرێپتیەکان لە فایلی جیاواز و بەتایبەتی PHP پێكهاتون بۆیە پێویستمان بە سێرڤەری ناوخۆ دەبێت بۆ ئەوەی وێبسایتەکەمان لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دابمەزرێنین. ئەمە تەنها لەسەر کۆمپیوتەرەکەت کاردەکات و کەس لە وێب نایبینێت.

چۆن سێرڤەری ناوخۆ دابمەزرێنم؟
چەندین بەرنامە هەن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لەوانەش WampServer کە فێرکاریمان لەسەر داناوە، بۆیە ڕینمایتان دەکەین بۆ بەکارهێنانی.

ئەگەر دەتەوێت وێبسایتێك دروستبکەیت و هەموو کەسێك بتوانێت سەردانی بکات و ناوەڕۆکەکەی ببینێت هەروەك ماڵپەری فێرکاری، ئەوا پێویستت بە هۆست و دۆمێن دەبێت.

بە کورتی
دۆمەین بریتیە لە ناونیشانی وێبسایتەکە نموونە www,ferkari,net
بەڵام هۆست بەرپرسە لە هەڵگرتنی هەموو فایلەکان.


ئەم فێرکاریە لەسەر هۆست و دۆمەین ئەنجامدراوە و فێرکاریەکانی تر لەسەر هۆستی ناوخۆ دەبن، لە ڤیدیۆکەشدا زانیاری زیاتر دراوە.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+

2 comments

wata drstkrdne ba paraea yan ba xoraee tkaea wallam

بە هەردووکیان دەتوانیت بەڕێزم ، سەیری ئەم بەستەرەش بکە http://www.ferkari.net/2016/01/blog-post_6.html


خەندەکانشاردنەوە