شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

گۆڕینی جۆری فایل لە بەرنامەی VLC

لە ڕێگای بەرنامەی VLC یەوە جۆری ڤیدیۆکانت بگۆڕە بۆ مۆبایل یان هەر جۆرێك بتەوێت!

VLC media player یەکێكە لە باشترین و باوترین بەرنامەکانی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ، لە ئێستادا دەتوانیت هەر لە خودی بەرنامەکەوە جۆری ڤیدیۆکان بگۆڕیت بۆ ئەو جۆرەی کە دەتەوێت، بۆ نموونە MPEG, MP4, AVI, Divx, ASF, WMV.

هەنگاوەکان
١- بەرنامەکە بکەرەوە و کلیك لە Media بکە و دواتر کلیك لە Convert / Save بکە.

٢- لە ڕێگای دوگمەی Add ئەو ڤیدیۆیە دیاری بکە کە دەتەوێت جۆرەکەی بگۆڕیت، دەتوانیت زیاتر لە دانەیەك دیاری بکەیت.

٣- لە destination کلیك لە Browse بکە بۆ دیاریکردنی شوێنی پاشەکەوتکردن، وە لە Profile ئەو جۆرە ڤیدیۆیە یان دەنگە دیاریبکە کە دەتەوێت ڤیدیۆکەی بۆ بگۆڕیت. وە دەتوانیت لەڕیگای کلیك کردن لە وێنۆچکەی ڕێکخستن وردەکاری و گونجاندنی زیاتر ببینیت.
پاشان بۆ دەستکردن بە پڕۆسەکە کلیك لە Start بکە.

٤- لە کۆتایدا پڕۆسەکە دەستپێدەکات و فایلەکەت لەو شوێنە پاشەکەوت دەبێت کە لە هەنگاوی ٣ دیاریتکردوە.



 ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە