چۆنێتی کردنەوەی زیاتر لە هەژمارێکی فەیس بووك لە ویندۆس ١٠ی مۆبایل
فەیس بووك گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێتە و خەڵکانێکی زۆر ئەم تۆڕە بەکاردێنن، ئەگەر بێت و یەك هەژماری فەیس بووكت هەبێت دەتوانیت بەرنامەی فەیس بووکی ڕەسمی بەکاربێنیت لە ویندۆس فۆن، بەڵام ئەگەر بێت و زیاتر لە هەژمارێکت هەبێت ئەوا پێویستە لە هەژماری یەکەم دەربچیت و بە هەژماری دووەم بچیتە ژوورەوە، بەڵام بەم ڕێگا دەتوانیت زیاتر لە دوو فەیس بووك بکەیتەوە بە شێوەیەکی ڕەسمی هەر وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەم.
بەکارهێنانی فەیس بوك بێتا
دەتوانیت فەیس بووك و مەسنجەری بێتا بەکاربێنیت بۆ کردنەوەی هەژماری دووەمت و لەهەمان کاتدا فەیس بووك و مەسنجەری یەکەمیشت کردبێتەوە، لەخوارەوە دایان بگرە یان لە گەڕانی کۆگای ویندۆس بگەرێ بەدوای Facebook.
خەندەکانشاردنەوە