شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

چۆنێتی کردنەوەی ماڵپەرەکان لەکاتی نەمانی ئینتەرنێت

ئینتەرنێتت نەما، کێشە نیە دەتوانیت پەڕەکان بکەیتەوە لەکاتی نەمانی ئینتەرنێت.
لە وێبگەڕی گۆگڵ کروم زۆربە ئاسانی دەتوانیت پەڕەکانی ئینتەرنێت بکەیتەوە لە کاتی نەمانی تۆڕی ئینتەرنێت چ لە ئەندرۆید یان ویندۆس یان ماك یان لینوکس.

گرنگی چیە؟
کاتێك تۆ ئەم هەڵبژاردنەوەت چالاكکردوە و سەردانی ماڵپەرێك دەکەیت بۆ نموونە www.ferkari.net، بەهۆی سەرقاڵیتەوە ماڵپەرەکەت داخستۆتەوە و ئینتەرنێتیشت نەماوە، تەنها ئەوەنەت لەسەرە لە وێبگەڕەکەت سەردانی هەمان بەستەر بکەیتەوە نموونە www.ferkari.net بە کلیکێك ماڵپەرەکەت بۆ دەکرێتەوە هەر وەك چؤن پێشتر سەردانتکردبوو.

چۆنێتی چالاكکردن
لە وێبگەڕەکەت سەردانی chrome://flags/#show-saved-copy بکە.
پاشان لەژێر Show Saved Copy Button کلیك لە Default بکە و Enable: Primary هەڵبژێرە. دواتریش کلیك لە Relaunch Now بکە.

لە کاتی پچرانی ئینتەرنێتداکاتێك دەتەوێت پەڕەیەك بکەیتەوە کە پێشتر سەردانت کردووە کلیك لە Show saved copy بکە بۆ کردنەوەی.


هەروەها لە ئەندرۆیدیشدا دواین وەشانی گۆگڵ کروم دابەزێنە، پاشان سەردانی ئەو پەڕە-بەستەرە بکە کەدەتەوێت دواتر بێ ئینتەرنێت بیخوێنیتەوە و گرتە لە menu بکە و پاشان گرتە لە دوگمەی داگرتن بکە. بەوشێوەیە ئەو پەڕەیە لەبەشی Download پاشەکەوت دەبێت.



ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە