شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەری بەرامبەر لە دوورەوە لە ئامێرەکەی خۆتەوە

چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەر یان چوونە ناو کۆمپیوتەری هاوڕێکەت بە مەبەستی هاوکاریکردن.

بە چەندین ڕێگا و شێواز دەتوانیت کۆمپیوتەری کەسی بەرامبەر کۆنترۆڵبکەیت لەکاتێكدا پێویستی بە هاوکاری تۆبێت، ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێگایەکن کە لەدوورەوە و لە سەر هەمان ئینتەرنێت پێك هاتووە.

١- بەکارهێنانی TeamViewer

سەرکەوتووترین و باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی لە دوورەوە بتوانیت ئامێری بەرامبەر کۆنترۆڵ بکەیت و پشتگیری سیستەمەکانی (ویندۆس، ماك، لینوکس، سیستەمی کروم، ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، ویندۆس فۆن، بلاكبێری) دەکات.


٢- Chrome Remote Desktop

بە بەکارهێنانی وێبگەڕی گۆگڵ کروم و زیادکراوی Chrome Remote Desktop دەتوانیت لە ڕێگای ئامێرەکەتەوە ئامێری تر کۆنترۆڵ بکەیت بۆ نموونە لە ڕێگای مۆبایلەوە کۆمپیوتەر کۆنترۆڵبکەیت، بەڵام پێویستە لەسەر سەرجەم ئامێرەکان هەمان پۆستی ئەلکترۆنی بەکاربێت.

٣- بەکارهێنانی Remote Desktop Connection

ئەم ڕێگایەیان تەنها بۆ ئەو ئامێرانە بەکاردێت کە کار بە سیستەمی ویندۆس دەکەن و لە بنچینەدا لە سیستەمەکەدا هەیە و بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵکردن و گواستنەوەی فایل لە ئامێرەکان لە ڕێگای وایەرەوە یان لە ڕێگای هەمان ئینتەرنێت.

٤- بەکارهێنانی remote mouse

لە ڕێگای remote mouse ەوە دەتوانیت مۆبایلەکەت (ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، ویندۆس فۆن) بەکاربێنیت وەكو ماوس و کیبۆرد بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆس و ماك.


ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری نوێترین بابەتی ماڵپەری فێرکاری بیت لە تەلەگرام یان ئینستاگرام لەگەڵمان بە

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە