شوێنمان کەوە لە ئینستاگرام

پاراستنی داتاکانی ئایفۆن لە کۆمپیوتەر

پاراستنی داتاکانی ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد لە کۆمپیوتەر
ئەگەر فایل و زانیاریەکانی ناو ئامێرەکەت گرنگە کۆپیەکی یەدەکی لە کۆمپیوتەرەکەت بپارێزە و بەدوور بە لە کێشەی ونبون و لە ناوچوونی فایلەکان، هەر کاتێك زانیاریەکانت لەدەستچوو بە ئاسانی بیگەڕێنەوە لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکەتەوە یان ئامێرێکی نوێت کڕی زانیاریەکانی بۆ بگوازەرەوە.

١- پێشەکی بەرنامەی ئایتونس-iTunes دابگرە و دایبەزێنە .
٢- بەرنامەی ئایتونس بکەرەوە و ئامێرەکەت لە ڕێگای وایەر ڕەپتبکە.

٣- ئایتونس داوادەکات وشەی نهێنی ئامێرەکەت بکەیتەوە ئەگەر لەسەری بێت، پاشان لەسەر ئامێرەکەت ئاگاداری باوەڕپێبوون Trust This Computer پیشان دەدات Trust هەڵبژێرە.

٤- لە بەرنامەی ئایتونس کلیك لە وێنۆچکەی ئایفۆن بکە.

٥- لەژێر Settings کلیك لە Summary بکە.

٦- زانیاریەکانی ئامێرەکەت پیشاندەدرێت لەژێر backups کلیك لە This Computer بکە.

٧- پاشان کلیك لە Back Up Now بکە بۆ پاراستنی کۆپیەك لە داتا و زانیاریەکانی ئامێرەکەت لە کۆمپیوتەرەکەتدا، دەگونجێت پڕۆسەکە چەند خولەکێك بۆ چەند کاتژمێرێك بخایەنێت.

دواتر لە ڕێگای Restore Backupەوە دەتوانیت زانیاریە لەناوچوەکان بگەڕێنیتەوە بۆ ئامێرەکەت.



بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە

فەیس بووكتویتەرگۆگڵ+


خەندەکانشاردنەوە